English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمێک چیرۆکی دەستدرێژی سێکسی داعش بۆ سەر کچان دەگێڕێتەوە
2017-10-13 [01:09 AM]

هەولێر – ZNA


خانمێکی عێراقی، چیرۆکی نەهامەتی خێزانەکەی بە دەست داعشەوە دەگێڕێتەوە و باس لە دەستدرێژی چەکدارانی داعش بۆ سەر کچان و ئافرەتان دەکات.

 

رۆژنامەنووسێکی تۆڕی میدیایی "بی بی سی" بەناوی مەحموود هەمسەجی، توانی ئەو خانمە عێراقییە بدوێنێت کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئەوەی ژیانی پارێزراو بێت.

 

ئەو خانمە بەم شێوەیە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە:

 

من شیعە و تورکمانم و لە شارەدێی "ئەلعەلم" لە تکریت دەژیام و هاوژینەکەم سوننی بوو و رێزێکی زۆر لە نێو خەڵکدا هەبوو و ماڵمان لە نزیک مزگەوت بوو کە خەڵک رووی تێ دەکرد.

 

هاوژینەکەم لە مزگەوتەکە پێشنوێژی بۆ موسڵمانان دکرد، ئەوکاتە کەس باسی سوننە و شیعەی نەدەکرد و کێشەمان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوو، تا ئەوکاتەی داعش هات.

 

دوکانێکی بچووکمان هەبوو و نانم لە ماڵەوە دروست دەکرد و لە باخچەکەماندا سەوزەم دەچاند و بژێوی ژیانمان لەرێگەیەوە دابین دەکرد.

 

ماڵێکی گەورەمان هەبوو و بە کرێ بە ژمارەیەک مامۆستای ئافرەتمان دابوو.

 

خاوەن دوو منداڵم و لەگەڵ ئەو مامۆستایانە بەیەکەوە دەچوونە قوتابخانە و دەگەڕانەوە.

 

کاتێک داعش هێرشیان کردە سەر شارەدییەکەمان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیان لە کەمپی سپایکەر کوشت، ئەمەش یەکەم کوشتارگەی داعش بوو لەو شوێنە کە زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازیان کوشت، بەشێک لە تەرمەکانیان خستە نێو رووباری فوراتەوە.

 

بەشێک لە سەربازەکان خۆیان لەو کوشتارگەیە رزگارکرد، بەڵام داعش بەدوایانەوە بوون.

 

بەشێک لەوانەی هەڵاتبوون تورکمان بوون، بەشێکیان لە ماڵەکەماندا شاردنەوە، دەیانزانی کە منیش تورکمانم و یارمەتیمان دان و جلی ئافرەتانمان پێدان بۆ ئەوەی خۆیان لەرێگەوە رزگاربکەن.

 

کاتێک داعش گەیشتنە نێو شارەدێیەکەمان، یەکێک لە سەربازەکانم لە نێو فرنی نان شاردەوە، هەرچەند فرنەکە گەرم بوو و بەشێک لە جەستەی سووتا، بەڵام بەرگەی گرت و خۆی بێدەنگ کرد.

 

هاوژینەکەشم سێ سەربازی شیعەی بەسرای لە مزگەوت شاردەوە.

 

بەرەبەیانێک کاتژمێر سێی بوو، داعش هاتن بۆ لامان و زانیان کە ئێمە هاوکاری سەربازەکانمان کردووە.

 

سەربازەکانیان دۆزییەوە و لە هەمان شوێندا هەموویانیان کوشت و هاوژینەکەی منیشیان برد و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکی نازانم.

 

جارێکی دیکەوە گەڕانەوە خانووەکەی ئێمەیان تەقاندەوە و داوایان کرد کە لەوێ نەمێنین.

 

لەگەڵ منداڵەکانم و مامۆستا ئافرتەکان کە تورکمان بوون و منداڵی یەکێکیان بەڕێکەوتین.

 

چەکدارانی داعش ئێمەیان وەستاند و ئێمەیان بردە شوێنێک کە بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەکاردەهات، لەوێ چەند ئافرەت و کچێکی دیکەمان لەگەڵدا بوو.

 

ژمارەمان ٢٢ منداڵ و ئافرەت بوون، کچەکانیان لە ئافرەتەکان جیاکردەوە و ژمارەی کچەکان پێنج بوون و بە بەرچاوی ئێمەوە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەریان.

 

ئەوان هاوریان دەکرد "یارمەتیمان بدەن، ئێمە لە ئەوان رزگار بکەن".

 

سوێندم بە "قورئان" خوارد کە ئەوان کچ نین و دەسترێژی سێکسیان نەکەنە سەر، بەڵام یەکێکیان لێیدام و یەکێکی دیکەش بە تووندی گازی لە شانمدا و خوێنی لێهات.

 

چوار پیاو دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەر کچەکان و لە هەمانکاتتدا لێیان دەدان.

 

یەکێک لە کچەکان زۆر جوان بوو، زۆر دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر و ئەتکیان کرد.

 

ئەوان دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر کچی هاوژینەکەشم کە خۆم بە خێوم کردبوو و تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، لە دوای دەستدرێژییەکە راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.

 

ئافرەتاکان تەمەنیان ٢٠ ساڵ دەبوو، لێیان دەدان و لە هەمانکاتتدا دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەر.

 

کچەکان دووچاری خوێن بەربوون ببوون، یەکێکیان کەوت و سەری بەر بەردێک کەوت و گیانی لەدەستدا.

 

بەشێکی دیکەش لە کچەکان گیانیان لەدەستدا.

 

سەیری دەموچاوی پیاوەکانم کرد و هەستم کرد کە دوو لەوانە دەناسم، لە شارەدێیەکی نزیکی عەرەبی سوننی بوون، بەشێکی زۆر لە سوننەکان بوون بە داعش، بەڵام بەشێکیشیان لە دژیان بوون.

 

ئێمەیان بێ خواردن هێشتەوە، بەهۆیەوە کێشم زۆر دابەزی، تەنانەت کە دووپشکێک پێیوەدام، هەستم بە ئازرەکەی نەکرد.

 

رۆژ لە دوای رۆژ دۆخمان خراپتر دەبوو و بە یەکترمان دەگوت، هەرکەسێک لە ژیاندا مایەوە دەبێت ئاگاداری منداڵەکان بێت.

 

٢١ رۆژ لە هەمان شوێندا ماینەوە، دواتر چەکدارانی داعش پیاوێکی بە تەمەنیان لەلای ئێمە دانا بۆ ئەوەی چاودێریمان بکات، ئەو پیاوە بە تەمەنە ئێمەی خۆشدەویست، خواردن و ئاوی بە ئێمە دەدا، لە دوای ئەوەی پیاوەکانی دیکە دەستدرێژی سێکسیان دەکردە سەرمان.

 

رۆژێک بزنێکی بۆمان هێنا و شیرەکەی بە منداڵەکان دەدا.

 

رۆژێکیان چەکدارەکان هاتن و ئێمەیان کرد بە دوو بەش، من لەگەڵ منداڵەکەم و منداڵی یەکێک لە مامۆستا تورکمانەکان مامەوە کە بەهۆی دەسترێژی سێکسییەوە ئەویش گیانی لەدەستدابوو.

 

پیاوە بە تەمەنکە پێی گوتین، دەبێت هەر ئێستا ئێرە جێبێلن، چونکە ئێمەش دەبن. ئێمەی بردە سەر رێگایەکی لە دەرەوەی ناوچەکە بۆ ئەوەی خۆمان رزگار بکەین.

 

بەردەوم نزام دەکرد و هەست دەکەم خودا نزاکەی ئێمەی قبوڵ کرد و ئەو پیاوەی بۆ ئێمە نارد.

 

دواتر زانیم داعش ئەو پیاوەیان کوشتووە، لەبەرئەوەی هاوکاری ئێمەی کردووە بۆ هەڵاتن، پیاوێکی زۆر زۆر باش بوو.

 

لە بیابان رێگەمان گرتە بەر، باران دەباری و جلوبەرگەمان لەلا نەبوو بۆ ئەوەی بیپۆشین، خواردنمان نەبوو و ناچاربووین گیا بخۆین.

 

منداڵی مامۆستا تورکمانەکە کە لەلای من بوو، گیانی لەدەستدا و لە دوای پێنج رۆژ توانیمان بگەینە کەرکووک.

 

لە کەرکووک چووم بۆ ماڵێکی کۆنی پورێکم.

 

خیزانی یەکێک لە کچەکان ئامادە نەبوون پێشوازی لێ بکەن، ئەوان دەیانگوت بابەتەکە پەیوەستە بە شەرەفەوە، ئێستا لە ئێرانە و چارەسەری دەروونی وەردگرێت.

 

هیچ هەواڵێکم لەبارەی هاوژینەکەم نەزانی و سەردانی گۆڕستانم کرد، بەڵام هیچم نەدۆزیەوە، تەنانەت گۆڕی ئەو پیاوە بە تەمەنی کە هاوکاری ئێمەی کرد بۆ هەڵاتن.

 

منداڵەکانم بەهۆی ئەو رووداوانەوە تاوەکو ئێستا خەمبارن و یەکێکیان تاوەکو ئێستا توانای قسەکردنی نییە.

 

هەوڵمدا بگەڕێمەوە شارەدێیەکم و لەوێ بژیم، بەڵام نەمتوانی و ئێستا تەنها لە پێناو منداڵەکانم دەژیم.

 

وەرگێڕان/ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس





ئەم هەواڵە 26809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad