English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا دوای نه‌مانی داعش عێراق و سووریا جێناهێڵن
فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئوردن
2017-10-14 [11:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند: "دوای کۆتاییھاتنی داعش، وڵاتەکەی عێراق و سووریا بەجێناھێڵێت، چونکە ئەو ناوچەیە ئەگەری مەترسی لەسەر ماوە لە داھاتوودا".

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە رۆژنامەی لۆمۆندی راگەیاندووە: "پەیوەندی نێوان مەترسی تیرۆر لەسەر خاکەکەمان و کۆمەڵێک ئەگەری مەترسی دیکەلەم ناوچەیەوە، تا ئێستا وەک ھەڕەشەیەک لەسەر داھاتوو ماون، بۆیە ئێمە لە نێوان شەو و رۆژێکدا ئەم ناوچانە بەجێناھێڵین".

پارلی دەڵێت: "ئەگەری ئەوە زۆرە دوای نەمانی داعش، رێکخراوی تیرۆریستی دیکە لە ناوچەکە سەرھەڵبدەن".

ھەروەھا تەئکیدیکردووەتەوە  کە "ستراتیژییەتی بەرگری فەڕەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٣ زۆری بایەخی بە تیرۆر نەدابوو، بەڵام بابەتی تیرۆر لە ستراتیژییەتی نوێی ساڵی ٢٠١٧ـی فەڕەنسادا، پرسێکی سەرەکییە".

پارلی روونیکردووەتەوە "پێش ئەوەی داعش لە سووریا و عێراق سەرھەڵبدات، پاریس ھەستی بە مەترسی تیرۆر نەکردبوو".

ھێزەکانی فەڕەنسا لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٤ ھاتنە ریزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕ دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 2251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad