English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک بە یەک ھەواڵ ٢٤ملیۆن دۆلار دەباتەوە 
2017-10-14 [05:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئەگەر چانس رووی لە پیاوی کرد بەخۆشی نازانی لە کوێ خێر و بەرەکەت بەسەری دادەباری و ھەندێک جاریش بینینی ھەواڵەکان کارێکی زۆر باشە .. 

پیاوێک کە خەڵکی ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریکییە دوای ئەوەی بەدیار تەلەفزیۆن دانیشتبوو و سەیری راپۆرتە ھەواڵێکی دەکرد ، بۆی دەرکەوت کە ٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچووە . 

جیمی سمیس تەمەن ٦٨ ساڵ بەبەرپرسانی یانەسیبی نویۆرکی راگەیاند : سەیری راپۆرتێکی تەلەفزیۆنیم دەکرد کە باس لە یانەسیب دەکات کە لەمانگی پێنجی ٢٠١٦ راکێشراوە و تا ئێستا خاوەنەکەی نەھاتووە خەڵاتەکەی ببات . 
جیمی دەڵێت ماوەیەک بەر لە راکێشانی یانەسیبەکە کۆمەڵێک پلیتم کڕی بوو و لەناو قەمیسێک بوو و ھەڵمگرتبوو و بیرم چووبووە کە ئەم پلیتانەم کڕیووە و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک ئەم پلیتانە لە گیرفانی یەکێک لە قەمیسەکانم بوون و لەناو دۆلاب ھەڵگیرابوو . 

جیمی باس لەوە دەکات و دەڵێت ، کاتێک راپۆڕتە ھەواڵەکەم بینی و سەیری پلیتەکانی خۆم کرد , بینینم ژمارەی یەکێک لە پلیتەکانم ھاوتایە لەگەڵ ژمارەی خەڵاتەکە . 

بەم شێوەیە بە یەک راپۆڕتە ھەواڵ جیمی بووە خاوەنی ٢٤ ملیۆن دۆلار . 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 27682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad