English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێلیسا ئامادەکاری بۆ ئەلبومە نوێیەکەی دەکات
2017-10-14 [05:47 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی لوبنانی، ئێلیسا، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین ئەلبومی گۆرانیەتی و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

 

ئەو گۆرانیبێژە لەرێگەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو بەرەو ستۆدیۆ دەچێت بۆ دیاریکردنی یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبومە نوێیەکەی.

 

ئەم پۆستە دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیاکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

 

ئێلیسا، هەردوو ساڵ جارێک ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بڵاوەکاتەوە و دوایین ئەلبومی بەناوی "سهرنا یا لیل" بوو کە سەرکەتنێکی گەورەی تۆمارکرد.

 

ئێلیسا، لە ١٩٧٢ لە لوبنان لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٨ بە ئەلبومی "بدی دوب" ناوبانگی پەیداکرد.

 

سێیەم ئەلبومی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی "عیشالك" بوو کە لە ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و فرۆشێکی زۆری هەبوو.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی ٢٠٠٩ شەشەمین ئەلبومی گۆرانیی بەناوی "تصدق بمین" بڵاوکردەوە کە زیاتر لە شەش ملیۆن کۆپیی فرۆشرا.

 

لە کۆی ئەلبومەکانی ئەو گۆرانیبێژە، نزیکەی ٣٠ ملیۆن کۆپی فرۆشراون و لەرێگەیەوە چەندین خەڵاتی وەرگرتوونە، لەوانە سێ خەڵاتی موزیکی جیهانی و شەش خەڵاتی مۆرێکس دۆر.

 

گۆڤاری فۆربێس، ئێلیسای وەک یەکێک لە هونەرمەندە دەوڵەمەندەکانی جیهان ناساندووە و سامانی بە بڕی ٤٣ تاوەکو ٤٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەملێندراوە.





ئەم هەواڵە 1561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad