English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی ئەمیتاب باچان ئاهەنگی گەورە بەڕێوەچوون
ئەمیتاب باچان
2017-10-14 [06:53 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، ئەمیتاب باچان، بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونییەوە چەند ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازکرا.

 

باچان ئەمساڵ تەمەنی بووە تەمەنی بوو بە 75 ساڵ و بەم بۆنەیەوە منداڵەکانی بۆ ماوەی چوار رۆژ ئاهەنگیان بۆ گێڕا.

 

باچان، بەم بۆنەیەوە سوپاسی منداڵەکانی کرد بۆ یادکردنەوەی رۆژی لە دیاکبوونی، بەم شێوەیە.

 

ئەو ئەکتەر سینەماییە هەرچەند بە تەمەندا دەچێت، بەڵام گەورەبوون نەبووەتە هۆکاری ئەوەی لە کاری هونەری دووربکەوێتەوە و رێگری لێبکات.

 

ساڵی پار ئەو ئەکتەرە لە رۆژی لە دایکبوونیدا، لە رێوڕەسمێکدا نوێترین فیلمی خۆی بەناوی "پینک" نمایشکرد.

 

فیلمەکە باس لە کێشە و گرفتەکانی ئافرەتی هیندی لە هیندستان دەکات.

  

ئەمیتاب باچان، بە ناودارترین ئەکتەری سینەمایی لە مێژووی سینەمای هیندستان دەناسرێت، لە ماوەی ٤٠ ساڵدا، بەشداری لە زیاتر لە ١٨٠ فیلمدا کردووە، خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە و بەهۆی ناوبانگییەوە، بەرەو سینەمای هۆلیوود هەنگاوی ناوە و لە فیلمێکدا بەشداری کردووە.

 

ئەو ئەکتەر سینەماییە لەرێگەی فیلمەکانی "دیوار"، "زەنجیر"، "شولای"، "دۆن" و چەند فیلمێکی دیکەوە ناسراوە و لە کوردستانیش جەماوەرێکی زۆری هەیە.

 

باچان دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٤ـدا لە کاری ئەکتەری دوورکەوتووە، رووی لە دنیای سیاسەت کرد، وەک پاڵپشتییەک بۆ هاوڕیی راجیف گاندی، بەڵام دواتر دووبارە رووی لە کاری هونەری کردەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە، توانی لە بازنەی شاری ئەڵڵا ئاباد، دەنگێکی زۆر بەدەستبێنێت و خۆی بگەیێنێتە پەرلەمان، بەڵام کارکردنی لە دنیای سیاسەت تەمەنێکی درێژی نەبوو و دوای سێ ساڵ دەستی لەکارکێشایەوە.

 

باچان لەمبارەیەوە رایگەیاندبوو، زۆر بیر لەو کاتانە دەکاتەوە کە بەڵێنی بە دەنگدەرانی داوە، لەو کاتانە بەربژێر زۆر بەڵێن بە خەڵک دەدات، گوتیشی "بەهۆی ئەوەی نەمتوانی ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکەم، ئەمە زۆر ئازارم دەدات".

 

لەبارەی چوونی بۆ نێو دنیای سیاسەت، رایگەیاند، بڕیاری ئەو بۆ چوونە نێو دنیای سیاسەتەوە، بڕیارێک بوو پەیوەست بوو بە خۆشەویستی هاورێیەک، دواتر کە زانیویەتی ئەو بە کەڵک ئەو کارە نایێت، دەستبەرداری ئەو کارە بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad