English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌سره‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ به‌غدا ده‌كات
2017-10-15 [10:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


جـێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێـزگای بەسرە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە،بەسرە %٨٠ـی داھاتی عێراق و بودجەی گشتیی عێراق دابین دەکات.

وەلید قەیتان، جـێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێـزگای بەسرە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە پارێزگای بەسرە %٨٠ـی داھاتی عێراق و بودجەی گشتیی عێراق دابین دەکات، بەڵام ”بەغدا ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانی بەسرەی نەداوە“.

وەلید قەیتان ھەڕەشەی لە بەغدا کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق ”مافە داراییەکانی بەسرە نەدات“، ئەوا ئەو پارێزگایە بەرەو راگەیاندنی ھەرێمی بەسرە ھەنگاو دەنێت، چونکە ئێستا ”بەغدا تەنانەت پارەی پترۆدۆلاری بەسرەشی بڕیوە“.

زۆرینەی ھاووڵاتییانی شاری بەسرە داوای دروستکردنی ھەرێمی بەسرە دەکەن، بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگاکەیان بە داھات و نەوتی شارەکەیان.

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad