English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومه‌تی ناوه‌ندی: هیچ مۆڵەتێکمان بە کشانەوەی پێشمەرگە لە کەرکووك نەداوە
2017-10-15 [11:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە ھیچ مۆڵەتێکی بە ھێزی پێشمەرگە دابێت، بۆ کشانەوە لە کەرکووک، رونیشیكرده‌وه‌ سوپای عێراق بە گوێرەی دەستوور دەجووڵێنەوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردەوە، ھێزەکانی عێراق بە گوێرەی دەستوور دەجووڵێنەوە و بەپێی پلانێکی ئەمنی لە شوێنە دیاریکراوەکان جێگیر دەکرێن.

حەدیسی جەختیکردەوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت جارێکی دیکە لەو شوێنانە جێگیر ببێتەوە، کە پێش ھاتنی داعش بۆ ناوچەکە تێیدا بوون، ئەم رەفتارەش بە توندی لەلایەن فەرماندەکانی پێشمەرگە رەتکراوەتەوە.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad