English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوسەری وەزیرێکی عێراقی بازرگانیی بە ژنانەوە دەکات
2017-10-15 [11:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھاوسەری وەزیرێکی پێشووی عێراق بازرگانیی بە ژن و منداڵانەوە دەکات و میدیای ئەو وڵاتەش نھێنییەکان ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بە پشت بەستن بە رۆژنامەیەکی عەرەبی، بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک کەیسی گەندەڵیی ترسناک لە عێراقدا ھەن، کە ”ھەندێکیان بەھۆی رێککەوتنی دارایی و حزبی دەشاردرێنەوە“.

ھەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، گەندەڵی لە عێراق تەنیا لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو کەسوکاری ئەو بەرپرسانەش تێوەگلاون، بۆ نموونە، ”ھاوسەری وەزیرێکی پێشووی عێراق بازرگانیی بە ژن و منداـڵانەوە کردووە“.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە ناوی عەبدولفەتاح سودانی، وەزیری پێشووی بازرگانیی عێراق کردووە، کە تۆمەتی گەندەڵی لەسەر ساغ بووەتەوە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە، کە ئەو ژنەی بازرگانیی بە ژنانەوە کردووە، ھاوسەری ئەو بووە یان ھی وەزیرێکی دیکە.





ئەم هەواڵە 14044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad