English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای شێل پێترۆناسیش لە کێڵگەی مەجنوونی عێراق دەکشێتەوە
پێترۆناس خاوەنی 30% ی پشکەکانە لە کێڵگەی مەجنوون
2017-10-15 [11:46 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی مالیزیا ناسراو بە پێترۆناس بڕیاریدا لە کێڵگەی مەجنوونی عێراق بکشێتەوە.

کۆمپانیای پێترۆناس بڕیاریداوە واز لە پشکەکانی خۆی بھێنێت لە کێڵگەی مەجنوون بەھۆی ئەوەی کە قازانجی کارکردنی لەو کێلگەیە کەمە. پێترۆناس لە کێلگەی مەجنوون خاوەنی سەدا ٣٠ ی پشکەکانە.

بەپێی سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای پێترۆناسەوە، بەو زوویانە کۆمپانیایەکی راوێژکاری رادەسپێرێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە فرۆشتنی پشکەکانی.

پێشتر کۆمپانیای شێل رایگەیاندبوو کە واز لە کێڵگەی مەجنوون دەھێنێت کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و رۆژانە ٢٠٠ ھەزار نەوت بەرھەمد‌ێنێت.

عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و پێترۆچاینای لە کۆبوونەوەیەکدا خوازیاربوون دوای وازھێنانی شێل و پێترۆناس لە مەجنوون لەو کێڵگەیەدا کاربکەن.





ئەم هەواڵە 4579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad