English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: نیشانەو چارەسەری کونبوونی پەردەی گوێ
2017-10-15 [12:02 PM]

ZNA - هەولێر


د. عمار محمد صالح پسپۆری قورگ و لوت و گوێ بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند ئەم نەخۆشییە دەبێت پشکینی گوێجکە بکات بە بەکار‌هێنانی کەلوپەلی تایبەت وە گرینگترینیان ئامێری (مایکرۆسکۆب).


دەست نیشانکردنی کونی پەردەی گوێ بە دوو قۆناغ دەبێت:-

- پێویستە پزیشک  پشکینی گوێجکە بکات بە بەکار‌هێنانی کەلوپەلی تایبەت وە گرینگترینیان ئامێری (مایکرۆسکۆب)بۆ ئەوەی دەستنیشانکردنی زیان و قەبارەی کونەکە کە دووچاری پەردەی گوێ بووە.

- پشکینینی تاقیگەیی بۆ ئەو دەنگ و ماددەنەی کە لێوەی دەردەچێت.


چارەسەرکــردنی كون بوونی په‌رده‌ی گوێ :-


- چارەسەرکردن پەیوەستە بە هەندێک هۆکار لەوانە قەبارەی کونەکە هەمیشە ئەو کونانەی کە گەورەن زیاتر لە ٣ملم پێویستیان بە دورینەوەی کونەکەیە بە نەشتەرگەری.

- ئەگەر کونی پەردەکە بچووک بوو بەخۆی بەبێ نەشتەرگەری چاک دەبێت.

- پارێزگاری لە گوێجکە بکڕێت ئەویش بە نەهێشتنی چونەژوورەوەی ئاو لەکاتی مەلەکردن و خۆشوشتن بە دانانی پارچە پەمۆیەکی تەر بە زەیت یان بە فازەلین بۆ ناو گوێ.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad