English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ به‌ رێژه‌ى زۆر چه‌ورى له‌شت نامێنێت
2017-10-15 [12:42 PM]

ZNA - هەولێر



پسپۆران و توێژه‌ران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند ژه‌مه‌ خواردنێكى دیاریكراو هه‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌یه‌كى به‌رز له‌ چه‌ورى له‌شت بسوتێت كردارى چالاكى هه‌رسكردن زیاد بكات دواتریش به‌شێوه‌ى خێرا چه‌ورییه‌كه‌ ده‌سوتێنرێت له‌ له‌شدا .

1.قاپێك پاقله‌ بخۆ له‌گه‌ڵ هه‌رژه‌مه‌ خواردنێك كه‌ ده‌یخۆیت:

زۆر گرنگه‌ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دا گرنگى به‌ خواردنى پرۆتیین و ئاسن وبنچیینه‌ ماده‌ خۆراكییه‌ دانه‌وێڵه‌كان بده‌یت كه‌ به‌ درێژاى رۆژ گرنگه‌ بۆ له‌شى مرۆڤ.

2.هێلكه‌ى كوڵاو:

هێلكه‌ى كوڵاو كه‌مێك زه‌یتى زه‌یتونى پێوه‌ بكه‌یت و له‌گه‌ڵ كه‌مێك دارچینى و كه‌مێك خوێ كه‌ پره‌ له‌ پرۆتیین كه‌ چالاكه‌ بۆ سوتاندى چه‌ورى.

3.سێو:

خواردنى سێو هه‌موو رۆژێك به‌تایبه‌ت به‌یانیان یارمه‌تیده‌رێكى باشه‌ بۆ ئه‌و رژێنه‌ چه‌وریانه‌ى كه‌ له‌شدان هه‌روه‌ها ماده‌ى (بكتین) كه‌ رێگرى ده‌كات له‌ هه‌ڵمژینى چه‌ورى له‌ش.

4.چه‌ره‌سات:

خواردنى چه‌ره‌سات له‌گه‌ڵ یه‌ك كوپ قاوه‌ یارمه‌تیده‌رێكى به‌ هێزه‌ بۆ توانه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌ستى تێربوون دروست ده‌كات له‌ لاى كه‌سه‌كه‌ هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كى به‌رز كافینى تێدایه‌ كه‌ كردارى چالاكییه‌كانى هه‌رس خێراتر ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى سوتاندى چه‌ورى و ئه‌و یه‌كه‌ گه‌رمۆكه‌و كالۆریانه‌ى كه‌ له‌ له‌شتدایه‌.

5.ماست:

به‌رهه‌مى شیرو وه‌ك ماست له‌گه‌ڵ میوه‌ وه‌ك شاتوو یان كێوى یان پرته‌قاڵ كه‌ ئه‌مه‌ش باشترین ژه‌مه‌ خواردنه‌ بۆ توانه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش چونكه‌ رێژه‌یه‌كى به‌رز له‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كان و پرۆتیینه‌كانى تێدایه‌.

6.نانى بۆر:

خواردنى نانى بۆر یان نانى جۆ له‌گه‌ڵ كه‌مێك په‌نیر به‌ڵام چه‌ورى كه‌م بێت كه‌ پره‌ له‌ پرۆتیین و چه‌ندین پێكهاته‌ كانزاى دیكه‌ كه‌ چالاكه‌ بۆ سوتاندى چه‌ورى.





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad