English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زنجیرەی دووەمی کۆبوونەوەی نوێنەری هۆز و رابەره ئایینەکان و سەرکردەی پارته سیاسییەکانی عێراق له بەغدا بەڕێوەچوو
2017-10-15 [04:25 AM]

ZNA- بەغدا


 

نوێنەری ھۆزەکان و ڕابەرە ئایینی و ئەکادیمستان و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگاکانی بەغدا و واسیت و سەڵاحەددینەوە ڕۆژی شەممە لە شاری بەغدا کۆبوونەوە وەک بەشی دووەم لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە ژێر ناونیشانی "سەقامگیریی نیشتیمانی: پێشبینی و تەحەددیەکان" بەمەبەستی دروستکردنی بارودۆخێکی لەبار بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی لە عیراقدا.

 

کۆبوونەوەکە بە ھاوبەشیی لەنێوان نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عیراق (یونامی) و لێژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و سەنتەری ڕافیدەین بۆ دیالۆگ بە پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتەکانی ئەڵمانیا و ھۆڵەنداوە ئەنجام درا.

 

"جۆرجی بوستین" جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، وتی: "ئێمە باوەرمان وایە کە ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان تاکە ڕێگەیە بۆ سەقامگیریی ھەر وڵاتێک و ھۆکارێکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی گشتگر و دیموکراسی. ئەوە یەکڕیزی بوو کە وای کرد سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە دژی تیرۆرستان بەدەست بھێندرێت کاتێک بینیمان چۆن ھەموو ھێزەکان و پێکھاتەکانی وڵات بەیەکەوە دەست لە ناودەست بەرپەرچی ھێرشە دڕندانەکانی تیرۆسرتانی داعشیان دەدایەوە".

 

ھەروەھا وتیشی: "ئەمە ھەرگیز بەدەست نەدەھات بەبێ یەکڕیزی ھەمووان، سەرەڕای جیاوازییەکان، لە شەڕی دژ بە دوژمنی ھاوبەشدا".

 

لەلایەن خۆیەوە، "حوسێن ئەل عەدلی" ڕاوێژکاری لێژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئاشتەوایی نیشتیمانی، وتی" ئەم جۆرە کۆبوونەوانە شێوازێکە بۆ لەخۆگرتنی ھەموو بیروڕاکان لە پرۆسەی سەقامگیریدا. ھەروەھا پێویستە گفتوگۆکان بەشێوەیەکی راشکاوانە و بنیاتنەرانە ئەنجام بدرێن". بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانیدا وتی: "قەیرانی نێوان بەغدا و ھەولێر لە ئێستادا بەڵگەیەکە بۆ پێویستیی پرۆسەی سەقامگیریی. سەقامگیری بریتییە لە ھاوکێشەی بەرژەوەندییەکان نەک ھاوکێشەی ئایدیۆلۆجیەکان".

 

"زەید ئەل تەلەقانی" سەرۆکی سەنتەری ڕافیدەین بۆ دیالۆگ، وتی: "کلتووری دیالۆگ گرنگە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەکان و برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە. بەڵام دیالۆگ بە تەنھا بەس نیە. بەڵکو پێویستە ڕێڕەوی ھەبێت".

 

بەشداربووان تیشکیان خستە سەر تەحەدییەکانی قۆناغی دوای داعش لەبارەی سەقامگیری و چەند پێشنیازێکیان پێشکەش کرد بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ھەوڵە بەردەوامەکانی ئاشتەوایی لەسەر ئاستەکانی سیاسی و کۆمەڵگەیی".





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad