English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. کچە دکتۆرێکی ئەمەریکی چارەسەرێکی دیکە بۆ نەخۆشی دڵ پەیڕەو دەکات 
2017-10-15 [04:30 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە لە ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن , نەخۆشی دڵە , بەلام کچە دکتۆرێکی ئەمەریکی چارەسەرێکی دیکە بۆ ئەم نەخۆشییە پەیڕەو دەکات . 

 

لۆرین دارین  تەمەن ٣١ ساڵ کچە دکتۆرێکی خەڵکی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکایە ماوەیەکی زۆرە لە بواری پزیشکی کاردەکات و ماوەی ٨ ساڵە وەک پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ کار دەکات . 

 

لە ئێستادا لۆرین ناوبانگێکی زۆری ھەیە لە پێگەی خۆی لە ئینستگرام بەھۆی ئەوە لەش و لارە وەرزشیەی ھەیەتی . 

لۆرین لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی دەڵێت ، ماوەی ھەشت ساڵە لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ کاردەکەم و ھەرگیز نەمبینی ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن تووشی نەخۆشی دڵ ببن . 

 

 

ھەروەھا دەڵێت : دوای ئەو ھەموو ساڵەی کارکردن لە نێو نەخۆشخانەکان ھەستم بە بێزارییەکی زۆر کرد و ھەستم دەکرد رۆژ لە دوای رۆژ کێشم زیاد دەکات و ھەستم بە ماندووبونێکی زۆر دەکرد , لەبەر ئەمە بڕیارم دا شێوازی کارکردنم بگۆڕم بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەم. 

ھەورەھا باس لەوەشدەکات: ھەستم کرد ئەنجامدانی راھێنانە وەرزشییەکان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دوور بکەونەوە لە نەخۆشییەکان بەتایبەتی نەخۆشی دڵ . 

 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 22822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad