English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی بەهۆی وێنەیەکەوە گومان لەلای هەوادارانی دروست دەکات
2017-10-15 [02:39 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، گومان لەلای هەوادارانی دروستدەکات و قسە و باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ئەو سینەماکارە وێنەیەکی خۆی و براد پێتی بڵاوکردەووەتەوە کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی هاوبەشیان بەناوی "Mr. & Mrs. Smith" گیراوە.

 

لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکە، هەودارانی ئەو ئەکتەرە لە کۆمێنتەکاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، کە جولی بیری پێت دەکات.

 

بەم دواییە گۆڤاری "یو ئێس ویکلی" بڵاویکردوەوە، جولی تاوەکو ئێستا پێتی خۆشدەوێت و پەیوەندی خۆشەویستیی لەگەڵ هیچ کەسێکی دیکەدا دروستنەکردووە و ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستی کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا هەبێت

 

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی "ئی تی" بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو ئەکتەرە لەسەر ئەوە رێکەوتوون بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەلاوە بنێن، بۆ ئەوەی گرنگی بە منداڵەکانیان بدەن.

 

جولی، بەم دواییە لە دوای جیابوونەوەی لە ئەکتەری سینەمایی براد پێت، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە ژیانی لە دوای قۆناغی جیابوونەوە کرد.

 

جولی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمساڵ ساڵێک سەخت بوو بۆ من و لە دوای جیابوونەوەی کاتی ناخۆشی بەسەربردووە.

 

ئەو ئەکتەرە جیهانییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فانیتی ڤێر، ئاشکرای کردووە، ئەو ئێستا هەست بە ئاسوودەیی دەکات، بەتایبەت لە دوای ئەوەی ماڵی خۆی بۆ خانوویەکی دیکە گواستەوە.

 

جولی هیوای ئەوەش دەخوازێت، خێزانەکەی کاریگەری جیابوونەوەکەی بەسەرەوە نەمێنێت.

 

ئەو ئەکتەر و دەرهێنەرە سینەماییە، هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا ئاماژەی بۆ ئازایەتی منداڵەکانی کرد لە رووبەڕبوونەوەی ئەو رووداوانەی بەسەر خێزانەکەیاندا هات.

 

لەبارەی باری تەندروستییەوە ئاشکرای کرد، ئەو دووچاری پاڵەپەستۆی خوێن بووە، جگە لە نەخۆشییەک کە بە ئیفلیجی بێل ناسراوە کە دەبێتەوە هۆکاری ئەوەی ماسولکەکانی دەموچاوی لە کار بکەوێت.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، موی سپی لە قژیدا دەرکەوتووە و دووچاری وشکبوونی پێست بووە.

 

لەبارەی ژیانی رۆژانەیەوە، گوتی "ماوەی نۆ مانگە هەوڵدەدەم کارەکانم وەک خانمێکی ماڵ ئەنجام بدەم، پاشماوەی سەگەکان پاکدەکەمەوە، قاپ و قاچاخ دەشۆم و ئێواران چیرۆک دەخوێنمەوە، بەم کارەش هەست بە باشتربوون دەکەم".

 

روونیشیکردەوە "بەردەوام هەستم بە ترس دڵەڕاوکێ کردووە بۆ دایکم، بۆیە نامەوێت منداڵەکانم بۆ من لە دڵەڕاوکێدا بن. بە باشتری دەزانم کە لە کاتی خۆشوشتن بگریم نەوەک لەبەرچاویان، دەبێت ببینن کە هەموو شتێک باشە، ئەگەر چی من بڕاوم بەمە نییە".

 

ئەنجلینا جولی، بەهۆی ترسی لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، دوو نەشتەرگەری ئەنجامداوە، یەکەمیان بڕینەوەی مەمکانی بوو، دووەمیشیان دەرهێنانی هێلکەدانی.

 

لە دوای ئەم دوو نەشتەرگەرییە، کێشی ئەو خانمە ئەکتەرە بەردەوام بوو لە دابەزین و لاوازییەکی زۆری پێوە دیاربوو و پێت رایگەیاندبوو، کێشی جولی گەیشتووەتە 35 کیلۆ گرام.

 

ئەنجلینا جولی لە 4 یۆنیۆی 1975 لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا لە دایکبووە، لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و خاوەنی سێ خەڵاتی گۆلدن گلۆب و خەڵاتێکی ئۆسکارە و چەندین جار وەک کاریگەرترین ژنی جیهان دەسنیشانکراوە.

 

جگە لە دنیای سینەمادا، لە بواری خێرخوازیدا کاردەکات و وەک باڵیۆزی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی پەنابەران چالاکیی ئەنجامدات، دووجار بە مەبەستی بینینی پەنابەران، سەردانی باشووری کوردستانی کردووە.

 

جولی و پێت ماوەی چەند ساڵێک بەیەکەوە ژیان و لە ساڵی 2014ـدا بە فەرمی ژیانی هاوژینیان پێکهێنا، ئێستا خاوەنی شەش منداڵن، سێ لەو منداڵانە هی ئەوان نین و لەخۆیان گرتوونە.

 

"یەکەمجار باوکمیان کوشت" نوێترین فیلمی جولییە کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە کەمبۆدیا وێنەگیراوە و باس لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ساڵانی ١٩٧٥ تاوەکو ١٩٧٩ دەکات کە زیاتر یەک ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

 

هەر بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەم بەرهەمە سینەماییە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی سینەمایی تۆرێنتۆدا نمایشبکرێت.

 

ئەنجلینا جولی، لە دوای ئەزموونێکی زۆر لە کاری ئەکتەری، ئێستا رووی لە کاری دەرهێنانی کردووە خاوەنی چوار فیلمە.

 

جولی لەو فیمانەی کاری دەرهێنانیان بۆ دەکات زیاتر تیشک دەخاتە سەر رەوشی مافی مرۆڤ، بەو پێیەی خۆی باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەر و پەنابەران.

 





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad