English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با هه‌ڵه‌كانى شه‌ڕى داعش دووباره‌ نه‌كه‌ينه‌وه‌؟!
2017-10-15 [10:27 AM]

نووسینی: دڵشادگەردی


گومانى تێدا نييه‌، مه‌ترسييه‌كانى حه‌شدى تائيفى رۆژ له‌ دواى رۆژ زياتر ده‌بن. ئه‌وان به‌ نوێنه‌رايه‌تى ئێران ده‌يانه‌وێت په‌لامارى كوردستان بده‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كيان كردووه‌.
له‌ كۆنه‌وه‌ گوتراوه‌، بزن ئه‌جه‌لى هات نانى شوان ده‌خوات، ئه‌مجاره‌ ئاغاى سوله‌يمانى و ميليشياكانى به‌ ده‌ستبردن بۆ پيرۆزى خاكى كوردستان ئه‌جه‌ليان هاتووه‌.
له‌ ئاستى جيهاندا ستراتيژه‌ نوێيه‌كه‌ى تره‌مپ، ئارامى له‌ ئاغاى سوله‌يمانى و سوپاى پاسداران و حه‌شدى تائيفى هه‌ڵده‌گرێت و چيديكه‌ ناتوانن بازرگانى مه‌رگ و خوێن له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.
گرنگه‌ ئێمه‌ى كورد به‌ تايبه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هۆشيارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشى نوێ و مه‌ترسييه‌كانى حه‌شد بكه‌ين.
له‌سه‌رمان پێويسته‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ پابه‌ندى ته‌واوى فه‌رمان و رێنمايى سه‌ركردايه‌تى خۆمان و فه‌رمانده‌يى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بين. 
گرنگى قوربانيدانى پێشمه‌رگانه‌ى ئێمه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ پابه‌نديمان به‌ فه‌رمانه‌كانى سه‌رۆك بارزانى و رێنمايى و راسپارده‌كانى به‌ڕێزيانه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
بۆيه‌ پێويسته‌ هه‌تا ئه‌و راده‌يه‌ى پێمان ده‌كرێت خۆمان له‌ هه‌ڵه‌كانى رابردوو و هه‌ڵه‌كانى قۆناغى يه‌كه‌مى شه‌ڕى داعش بپارێزين و دووباره‌يان نه‌كه‌ينه‌وه‌.
به‌ تايبه‌تى له‌ رووى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ميدياى ناوخۆيى و عه‌ره‌بى و جيهانييه‌وه‌، با له‌ باره‌ى شوێن، پلان، جۆرى چه‌ك، ره‌گه‌زى پێشمه‌رگه‌كان، ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌، نه‌خشه‌ سه‌ربازييه‌كان، ئاستى هه‌ماهه‌نگى، رێگه‌كانى په‌يوه‌ندى، ته‌نانه‌ت خۆراك و پێداويستى سه‌ربازييه‌وه‌ هيچ زانيارييه‌ك دزه‌ پێ نه‌كرێت بۆ ميدياكان و رێگه‌ نه‌ده‌ين سه‌نگه‌ر و ده‌ر و ژوورى باره‌گاكانى پێشمه‌رگه‌ بكه‌ونه‌ به‌ر زوومى كامێراكان. ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى زياترمان مسۆگه‌ر ده‌كات. با ورياى پاراستنى ژيانى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بين. هه‌روه‌ها پێويسته‌ به‌ ورياييه‌كى زۆرتره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان بكه‌ين. به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئه‌زموونيان له‌ شه‌ڕكردن نييه‌ و ده‌بێت به‌ بايه‌خه‌وه‌ بڕوانينه‌ گيانى به‌رخودانى ئه‌وان و رێگه‌ نه‌ده‌ين ببنه‌ نێچيرى ئاسانى دوژمن و پێويسته‌ ئه‌وانيش له‌ ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى هێزى پێشمه‌رگه‌دا بن.
سەرکەوتن ھە ربۆپێشمەرگەوکۆردستانیانە.





ئەم هەواڵە 1594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad