English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌خواردنی نانی به‌یانی هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی‌ ئاره‌زووی خواردن
2017-10-16 [09:09 AM]

ZNA - هەولێر


نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته‌ هۆی زیاتر بوونی مه‌یلی خواردن بۆ ئه‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ی چه‌ورترن و به‌ هۆكارێكی قه‌ڵه‌وی داده‌نرێت.

پسپۆڕانی به‌ریتانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌ سه‌ر مێشكی مرۆڤه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن به‌ درێژایی رۆژ مه‌یلیان به‌ره‌و ئه‌و خواردنانه‌ ده‌چێت كه‌ رێژه‌ی چه‌ورییان زیاتره‌.

سكانی مێشكی زیاتر له‌ 21 كه‌س ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ نیوه‌ڕۆ زیاتر بخوات و پسپۆڕانی پزیشكیش ئه‌وه‌یان به‌ هۆكاری قه‌ڵه‌وبوون و به‌رزبونه‌وه‌ی كێش داناوه‌.

پێشتر پسپۆڕانی بواری خۆراك رایانگه‌یاندبوو یه‌كێك له‌ سوده‌كانی خواردنی نانی به‌یانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌یلی خواردنی مرۆڤه‌كان له‌ ژه‌مه‌كانیتردا كه‌متر ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 10030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad