English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور
2017-10-16 [09:00 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی ترسناک "هابی دیس دای" فیلمی پڕداهاتی ئەم هەفتەیەی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوورە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا، زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، جێسیکا رۆس، ئیسرائیل برۆسارد و رۆبی مۆدین رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و کریستۆڤەر لاندۆن کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

 

فیلمی سینەمایی "بلید رانەر ٢٠٤٩"، لە پلەی یەکەمەوە بەرەو پلەی دووەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلار بووە.   

 

داهاتی ئەم فیلمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا، ٣١.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا و پێشبینی دەکرا بڕی ٤٥ تاوەکو ٥٠ ملیۆن دۆلار بێت.

 

ماوەی فیلمەکە ١٦٣ خولەکە و بەهۆی ماوە درێژەکەیەوە، بەشێک لە سینەماکاندا ئامادە نەبوون نمایشی بکەن، ئەمەش هۆکاری کەمی داهاتەکەیەتی.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەر لە نمایشکردنی، بابەتی جوان و بەهێزی لەلایەن رەخنەگرانەوە لەبارەیەوە نووسراو.

 

داهاتی ئەم فیلمە لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٢ ملیۆن و رۆژی هەینی زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە پلەی سێیەمی لیستەکەدا، فیلمێکی نوێی ئەکشن بەناوی "زە فۆرێنەر" بەرچاو دەکەوێت کە داهاتی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلار بووە.

 

"ئیت" فیلمێکی ترسناکە و لە پلەی سێیەمەوە بەرەو پلەی چوارم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی شەش ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە پلەی پێنجەمدا، فیلمی "زە ماونتن بتوین ئەس" بە کۆکردنەوەی زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار دێت کە هەفتەی رابردوو هەفتەی رابردوو لە پلەی دووەم بووە.

 

  





ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad