English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە نەزانراوەکانی ھێلکە بزانە
2017-10-16 [12:05 PM]

ZNA - هەولێر


بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانایانی زانکۆیی تافتس لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاشکرای دەکات خواردنی ھێلکە مەترسی نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەمدەکات ھەروەھا دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی مێشک .

زانایانی زانکۆی تافتس ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن خواردنی ھێلکە باشترین خۆراکە کە دەوڵەمەندە بە ھەردوو ماددەی دژە ئۆکسیدی lutein وzeaxanthin کە ئەو دوو ماددەیەش بەشداری دەکەن لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشنەبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە و مێشک ،ھاوکات زانایان راشیدەگەیەنن توێژینەوەکە لە سەر کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش بۆ ماوەی شەش مانگ ئەنجامدراوە و دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا :-

١. کۆمەڵەی یەکەم رۆژانە بەشێوەیەکی رێکخراو دوو ھێلکەیان خواردووە.

٢. کۆمەڵەی دووەم بەھیچ شێوەیەک گرنگیان بە خواردنی ھێلکە نەداوە .

لە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکەش لە سەر ھەردوو کۆمەڵەکە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو کەسانەی گرنگیان بە خواردنی ھێلکە داوە و کردوویانە بە بەشێکی سەرەکی لە ژەمەخۆراکی رۆژانەیان بەشێوەیەکی زۆر باش کاریگەری لەسەر بەھێزبوون و توانای مێشکیان 

ھەروەھا مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە و نەخۆشییەکانی مێشک لە سەر ئەو کەسانە کەمبۆتەوە ،بەڵام ئەو کۆمەڵەی گرنگیان نەداوە بە خواردنی ھێلکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر توانای مێشکیان دروست بووە مێشکیان بەرەو لاوازی رۆیشتووە .





ئەم هەواڵە 4468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad