English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: چ كاتێك تیشکی خۆر سوودی هەیە بۆ دروست بوونی ڤیتامین D منداڵان
2017-10-16 [01:46 AM]

ZNA - هەولێر


پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان د. ئـاکـــۆ کـــریــم جــلال زەنـگـەنـە:  له‌ باره‌ی ڤیتامین (D) ، وه‌ چ كاتێك گونجاوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین (D) بؤ له‌شی منداڵ .


ڤیتامین D لە ژێر پێست دروست ئەبێ بە یارمەتی تشکی UVB کە لە تشکی خۆردا هەیە، ئەم تشکە لە کاتێکا زۆرە کە خۆر بە شێوەێکی ئەستونی بێت ئاشکرایە ئەو کاتە نزیک نیوەڕوانە لە کاتژمێر ۱۱ بۆ ۲ ئەمەش بە پێی وەرز و شوێن گۆرانکاری بەسەر دێت.


گەر ئاسمان هەور بێت یان کەسێک ئەسمەر بێت یان کرێمی دژە خۆری بەکارهێنابێت ،یان لە پشتی شوشەوە بێت یان جلی زۆری لە بەر بێت بری پێویستی تشکی UVB بەرناکەوێ وە بری دروست بوونی ڤیتامین D کەم دەبێت.


تێبینیکی زۆر گرنک:-

ئەم بەرکەوتنەی خۆر کە ئێمە باسی ئەکەین پێویستە لە ۱٠ بۆ ۱۵ دەقیقە زیاتر نەبێت رۆژانە جونکە زۆر بەرکەوتنی خۆر زیان بەخشە دەبێتە هۆی سوتانەوە ، وشک بوونەوە، شیرپەنجەی پێست، وە زۆر نەخۆشی تر.

باشترە مناڵ لە دووای تەمەنی ٦ مانگیەوە بدرێتە بەر خۆر ، تا ئەو تەمەنە گەر شیری دایکی خوارد پێویستە ڤیتامین D بە قەترە وەربگرێ بڵام گەر شیری قوتووی خوارد وە بڕی شیرەکە گەیشتە ٣٠ رەقەم رۆژانە (لە ماوەی ٢٤ سەعات ) ئەوا قەترەی ڤیتامین دی پێویست نییە .
 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad