English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک به‌رده‌وام ده‌بێت
2017-10-16 [03:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە راگەیندراوێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە کە ھەناردەکردنی نەوت ناوەستێت.

ھەرچەندە دوای پاشەکشێی ھێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی بەبێ تەقە، ھێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر کۆمپانیای نەوتی باکووردا گرت، بەڵام کێڵگە نەوتییەکانی ھاڤانا و بای حەسەن کە لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی پاسەوانی دەکرێن، پارێزراون و حەشدی شەعبی نەیتوانیوە دەستیان بەسەردا بگرێت.

لیوا فایەق چووچانی، فەرماندەی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانی کەرکووک راگەیاند، ھیچ ھێزێکی عێراقی نەیتوانیوە بچێتە نێو کێڵگە نەوتییەکانی ھاڤانا و بای حەسەن.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە سەرپەرشتی کێڵگە نەوتییەکانی ھاڤانا و بای حەسەن دەکات و رۆژانە نزیکەی ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگانە دەردەھێنێت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad