English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی عێراقی چوونه‌ ناو شاره‌دێی جه‌له‌ولا
2017-10-17 [11:37 AM]

ZNA – هه‌ولێر


پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16/10/2017 هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ش‌ هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ ناو قه‌زای خانه‌قین و شاره‌دێی گوڵاڵه‌ و جێگیر بوون.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16/10/2017 هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌  ئه‌مڕۆش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ خانه‌قین و گوڵاڵه‌ و له‌ شنگال و هه‌روه‌ها بگه‌رێنه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژی داعش هێزه‌كانی عێراقی تێدا بووه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قوربانییه‌كی زۆریاندا و به‌ هه‌زاران شه‌هید و برینداریان له‌ پێناو رزگاركردنی ئه‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ دا .

 به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ پاش هێنانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق بۆ كه‌ركووك، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی "خیانه‌ت"ـی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی و هێنانی له‌شكرێكی زۆر به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌رماندارێكی پاسداران، هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕێنرانه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شه‌ڕی داعش.





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad