English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جاکی چان خەون بە ئۆسکارەوە دەبینێت
2017-10-17 [11:59 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی جیهانیی، جاکی چان، خەون بە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەرەی سەرەکییەوە دەبینێت.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە، رایگەیاندووە، ئەو دەخوازێت جارێکی دیکە خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبێنێت، لە دوای ئەوەی پێشتر ئۆسکاری وەک رێزلێنانێک لە کار و بەرهەمەکانی وەرگرتووە.

 

چان دەخوازێت لەرێگەی نوێترین فیلمی نوێی "The Foreigner" ئۆسکار باشترین ئەکتەر وەربگرێت.

 

لە بەرهەمە سینەماییەدا ئەو ئەکتەرە، رۆڵی باوکێک دەگێڕێت کە بەدوای بکەری تەقینەوەیەکدا دەگڕێت کە کچەکانی یەکێک لە قوربانیانی رووداوەکە بووە، تەنانەت رووبەڕووی حکومەتیش دەبێتەوە چونکە بە بڕوای ئەو وەک پێویست بەدواداچوون بۆ رووداوەکە ناکەن.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە بەم دواییە لە چەند دیمانەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆی تەمەنییەوە رۆڵی ئەو لە فیلمە ئەکشنەکاندا نەماوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵێکی دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە گێڕانی رۆڵی لە فیلمە ئەکشنەکانەکاندا.

 

جاکی چان، بە یەکێک لە ئەستێرەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهان دەناسرێت و فیلمەکانی لە جۆرەی کۆمێدی و ئەکشنن.

 





ئەم هەواڵە 2239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad