English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : هۆكاره‌كانی زۆر شیر هەڵهێنانه‌وەی منداڵ
2017-10-17 [12:59 PM]

ZNA - هەولێر



د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان، له‌ باره‌ی  زۆرهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی شیری منداڵه‌كه‌ت روونیكرده‌وه‌ .

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بە هۆیەوە منداڵ زوو زوو سەردانی پزیشکی پێ ئەکەن و دڵە ڕاوکێیەکی زۆر بۆ دایک و باوکەکە درووست ئەکات ٫ شیر هەڵهێنانەوەیە ٫ کە زیاتر لە نیوەی منداڵی خوار ٦ مانگ تووش ئەبن.

ئەم حاڵەتە لە لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنەوە دەست پێ ئەکات و لە تەمەنی ٤ مانگیدا ئەگاتە لووتکە ٫ بەڵام دواتر حاڵەتەکە ووردە ووردە بەرەو باشی ئەڕوات و زۆربەیان لە تەمەنی ٦ بۆ ۷ مانگی باش ئەبن.

بە پێچەوانەی ڕشانەوە ٫ شیر هەڵهێنانەوە ئازاری لەگەڵدا نیە و بە تووندی شیرەکە فڕێ نادات.
بۆ لەو تەمەنەدا نیوەی منداڵ شیر هەڵئەهێننەوە؟

۱- لەبەر ئەوەی گەدەی منداڵ لەو تەمەنەدە بچوکە٫ کاتێک شیرێکی زۆر ئەخوات لە گەدەدا جێگای نابێتەوەو هەڵی ئەهێنێتەوە.(زیادە خۆری پێ ئەڵێن)

۲-لە کاتی شیر خواردندا هەوایەکی زۆر قووت ئەدات ٫ بۆیە گەدەی زیاتر پڕ ئەکات.

۳- لە بەرئەوەی ماسولکەکانی دەرچەی نێوان بەشی خوارەوەی سوڕێنچک و گەدە باش پێناگەن لەو تەمەنەدا بۆ شیر هەڵهێنانەوە زۆر ڕوو ئەدات.


ئەگەر هەستت بە یەکێک لەم نیشانانە کرد لە منداڵەکەتدا پێویستە بێ دواکەوتن سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی پێ بکەیت:-

۱- ئەگەر هەستت کرد مداڵەکەت ئازاری هەیە.

۲- ئەگەر شیرخواردنی کەمی کرد.

۳- ئەگەر شیری هەر نەخوارد.

٤- ئەگەر کێشی زیادی نەکردبوو یان بە پێچەوانەوە کەمیشی کردبوو.





ئەم هەواڵە 3643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad