English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وای فای ھەڕەشەیەکی گەورەی لەسەرە 
2017-10-17 [08:05 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆژانە زۆربەی ئەوانەی ئەم بابەتە دەخوێننەوە و خەڵکانێکی دیکەش سیستەمی وای فای  بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی بێنە نێو تۆڕی ئەنتەرنێت و خەریکی کارەکانیان بن. 

چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمەڵێک لە توێژەرانی بواری تەکنەلۆژیا کەلێنێکی گەورەیان لە سیستەمی تۆری ئەنتەرنێت ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا بە وای فای بەناوبانگە. 

توێژەران دەڵێن ، زۆربەی تۆڕەکانی ئەنتەرنێت لە ئێستادا پرۆتۆکۆلی بە جفرەکردنی پەیوەندییەکانی (WPA٢) بەکار دەھێنن , بەڵام  دەرکەوتووە ئەم پرۆتۆکۆلە بە ئاسانی لە لایەن ھاککەرانەوە ھاک دەکرێت و ھاککەرەکان دەتوانن بەئاسانی بێنە نێو زانیارییەکان و پەیوەندییەکانت . 

ھەروەھا ھاککەران دەتوانن بە ئاسانی ڤایرۆس و پرۆگرامی نارێک لەنێو ئامێرەکانت دابنێن و تایبەتمەندیەکانت بدزن و لەبەرژەوەندی خۆیان بەکار بھێنن. 

توێژەران باس لەوە دەکەن , کەلێنێک ھەیە لە نێو وای فای پێی دەگوترێت (KRACK) و ھاککەرانەوە لەم رێگەیەوە دەتوانن کۆنترۆلی ئەو زانیاریانە بکەن کە لە نێوان کەسەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا. 
 





ئەم هەواڵە 72934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad