English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند جۆری خواردن پشوو بە مێشکت دەدات
2017-10-18 [08:52 AM]

ZNA - هەولێر



کەسانێک هەن بەردەوام بیردەکەنەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبن ئەمەش خەویان تێکدەدات و ناتوانن وەک پێویست لەکاتی خۆیدا یان بەرێژەیەکی  باش بخەون، چونکە هەموو بابەتێک لای خۆیانەوە دەکەنە گرفت و کێشەیەکی گەورە.

ئەگەر تۆش یەکێکی لەو کەسانە، بۆ ئەوەی کەمێک مێشک پشوو پێ بدەیت و ئارامی بکەیتەوە ئەم خواردنانە بخۆ کە لەلایەن پێگەی buzzkito بڵاوکراوەتەوە:

1-مۆز یەکێکە لەو میوانەی رووبەرووی دڵەڕاوکێ دەبێتەوە و پشوو بە مێشک دەدات، چونکە لە 105 کالۆری زیاتری تێدانییە و تەنها 14 گرام شەکری تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی تێربوونت بەبێ ئەوەی کێش زیاد بکات، هاوکات لە 30% خۆراکی پێویست دەدات بە لەشت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی6 ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی “سیرۆتۆنین” لە مێشکدا، وادەکات ئارام بیتەوە باش بخەویت.

2-خواردنی ماسی تونا یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنەکان و بڕی 800 میلیگرام ترشی ئۆمیگا3 تێدایە، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ هێوربوونەوەی دەروون، بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئەمەریکا بۆ پزیشکی دەروونی ترشە چەوری ماسی تونا باشترین چارەسەری کەئابە و خەمۆکیە.

3-گۆشتی قەل بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمینی، یارمەتی جەستە دەدات سیرۆتۆنین و میلاتۆنین بەرهەمبهێنێت، کە دوو هۆڕمۆنە تایبەتە بە رێکخستنەوە خەو.

4-شەربەتی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانە، ئەمەش دەبێتە هۆی پێدانی وزە و زیادبوونی رێژەی ئاسنی خوێن، هاوکات گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن زیاد دەکات و دواجار هێمن دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad