English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : رێنمایی دایكان له‌كاتی زۆر شیر هەڵهێنانه‌وەی منداڵ
2017-10-18 [10:59 AM]

ZNA - هەولێر



د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان، له‌ باره‌ی  زۆرهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی شیری منداڵه‌كه‌ت رێنمایی ده‌دات .


لە کاتی شیرهەڵهێنانەوەی زۆردا دایکان و باوکان پێویستە چی بکەن؟

۱- پێویستە شیر بە بڕی کەم و زوو زوو بدەن بە منداڵەکەیان واتە کەمخۆری ٫ دایم خۆر بێت.

۲- پێویستە لە کاتی شیر خواردن و دوای شیر خواردنیش بە ۳۰ دەقیقە سەری منداڵەکە بەرز بێت.

۳- پێویستە قڕقێنە بە منداڵەکەت بکەیت لە کاتی شیر خواردن و دوای شیرخواردنیش.

٤- قەبارەی کونی نیپڵی مەمکەکە پێویستە گونجاو بێت چونکە لە کاتی گەورەیی یان بچوکی کونی نیپڵەکە ٫ هەوایەکی زۆر لە کاتی شیر خواردن منداڵەکە قووتی ئەدات.

۵- پێویستە کاتی شیرخواردن جەوێکی ئارامی بۆ درووست بکەیت ٫ هەروەها نابێت زۆر بە برسیەتی بیهێڵیتەوە.

٦- پێویستە فشار لەسەر گەدەی منداڵەکە کەم بکەیتەوە بەوەی نابێت جل و بەرگی تووند یان دایبی تووندی بۆ بەکار بهێنیت.

لە کاتی خستنە سەرشانت هەوڵ بدە سکی بەر شانت نەکەوێت ٫ یەکسەر دوای شیر خواردن مەیخەرە ناو کورسی سەیارەکەی چونکە فشاری سەر گەدەی زیاد ئەکات.





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad