English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی بۆنی دەم و چارەسەرکردنی
2017-10-18 [12:14 PM]

ZNA - هەولێر


بۆنی دەم یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکان و دەبێتەهۆی بێزارکردنی مرۆڤەکانی چواردەور و تووشی شەرمەزاریت دەکات، بێگومان ئەم حاڵەتەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە و پێویستی بە چارەسەرە.

هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم:-

بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پاشماوەی خۆراکی لەنێوان دانەکان، هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و بوونی بۆنێکی بێزارکەر، یاخود هەندێک جۆری نەخۆشی وەک هەوکردن و جیوبی لوت یان نەخۆشییەکانی زمان و هەوکردنی سییەکان و نەخۆشیەکانی گەدە و ئامێری هەرس، گرنگتر لەهەمووی بایەخ نەدانە بە پاککرنەوەی دەم و ددان.

 چارسەرکردنی بۆنی ناخۆشی دەم پاککردنەوەی بەردەوام بە بەکارهێنانی هەویری ددانی باش و فڵچەی تەندروست، چونکە ڕێگە لە دروستبوونی بەکتریای ناو دەم دەگرێت، یاخود بەکارهێنانی سرکە و وەردانی لە دەم بۆ ماوەی 10 خولەک پێش نووستن و پێش نانی بەیانی.


دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە هۆکارێکە بۆ هەوکردنی دەم و ددان و دروستبوونی بەکتریا و بۆنی ناخۆش. خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بەتایبەتی لە ڕۆژدا، چونکە هۆکارێکە بۆ ڕێگریکردنی لە وشکبوونەوە و ڕزگاربوون لە پاشماوەکانی خۆراک، ڕێگریکردن لە بۆنی ناودەم. 

هەندێک پێکهاتەی ڕووەکی تابەت هەیە بە لابردنی بۆنی ناودەم بەسوودە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت، وەک ڕووەکی بەرسیم.





ئەم هەواڵە 4888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad