English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆنی دەمت ناخۆشە, بەم شێوەیە خۆتی لێ بپارێزە 
2017-10-18 [06:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
خەڵکێکی زۆر تووشی کێشە دەبن کاتێک یەکێک پێیان دەڵێت بۆنی دەمت ناخۆشە و ئەمەش تووشی ئیحراجیەکی زۆریان دەکات , بەلام خۆپاراستن لەم حاڵەتە ئاسانە . 

توێژەرانی تەندروستی چەند خۆراکێک دەخەنە روو کە یارمەتیدەرن بۆ کۆتایی ھێنان بە بۆنی ناخۆشی ناو دەم. 
لەوانەش : 
خورادنی سەوزەوات : 
سەوەزەواتی وەک کەرەوەز نەعناع و کافۆر یەکێکن لەو رێگایانەی یارمەتیت دەدەن بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم و پێویستە بەشێوەیەک باش دوای نان خوارن بیانجووی . 
لیمۆ : 
یەکێکە لەو خۆراکانەی پێویستە دوای نان خواردن چەند لەتێکی لێ بخۆیت , ئەمەش یارمەتیت دەکات بۆ بەرھەم ھێنانی رادەیەکی زۆری لیکاو و لەناوبردنی میکرۆبەکان و کۆتایی ھێنان بە بۆنی ناخۆشی ناو دەم. 
ئاو : 
زۆر کەس سوودی ئاو نازانن بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم ، ئاو یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی ھەموو کات دەمی تەڕ بێت و دوور بێت لە ووشک بوونەوە. 
دووربکەوە لە شیرینی : 
خواردنی شیرنەمەنی یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی توش بونی مرۆڤ بە بۆنی ناخۆشی ناو دەم , چونکە شیرینی کاریگەری خراپی لەسەر ناو دەم ھەیە و پێویستە بە خێرایی خاوێن بکرێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 33211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad