English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریسەكەی ئیران و باڵی خیانەتكاری یەكێتی وا دەبێتەوە بە خوری
2017-10-19 [01:56 AM]

نووسینی: ئاریان فەرەج


بە هۆی خیانەتی باڵی خیانەتكاری یەكێتی، دونیا وا تێگەیشت كە كورد بە گوڵەوە پێشوازیی لە حەشدی شەعبی كردووە و لە كەركوك شتێك روینەداوە جێی سەرنج بێت، ئەمریكیەكانیش وا تێگەیشتن سیناریۆكە بەو جۆرە بەڕێوەچووە كە عەببادی پێشتر بۆی باسكردبوون و عەمەلیاتەكە عێراقییانە بووە و ئیران و غەیری ئیران دەستیان تێدا نییە . 

بەڵام كە رونبۆوە پاسدار كەركوكی داگیركردووە و جۆرەها پێشێلكاری رویداوە و سوكایەتی بە كەرامەت و پیرۆزییەكانی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی غەیرە شیعە كراوە، كاتێك دیمەنی هەڵاتنی خەڵكی مەدەنی بینرا، رەسمی هەڵواسراوی خومەینی و خامەنەئی لە پارێزگا دەركەوتن، كاتێك عەلی ئەكبەر ویلایەتی بێ منەت رایگەیاند ئێران بە هاوكاری (دۆستە عێراق و كوردەكانی) كەركوكی لەدەست بارزانی دەرهێناوە و لە كەسیش ناترسێ، كاتێك یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند ئەوانەی لەگەڵ قاسم سلێمانی رێكەوتوون و هاوكاری پاسدار حەشدیان كردووە، لادەر و ناپاك و خۆفرۆشن و تەمسیلی كورد و یەكێتی ناكەن و ئەوەی رویداوە، خیانەتە نەك ئیتفاقی ئاشكرا. كاتێك پاسدار گەیشتنە چیای شنگالی ستراتیجی، كاتێك جیهان دیمەنی رەفتارەكانی حەشدی بینی بەرامبەر كورد و مەسیحی و توركمانی سوونە و عەرەبی سوونەی كەركوك كە هەمان ئەو رەفتارە بوو كە لە موسڵ و ئەنبار كردیان. كاتێك دیمەنی ناڕەزایی و راپەڕینی گەنجانیان بینی دژی داگیركاری حەشدی پاسدار، ئیتر ئیدیعای باڵی خیانەتكاری یەكێتی كە گوایە كەركوك ئارامە و خەڵك دڵخۆشن بە هاتنی حەشدی شەعبی و سوتاندنی ئاڵای كوردستان و ئەوە كەناڵە رووزەردەكانی پارتین ئیدیعا دەكەن گوایە كوردانی كەركوكی رازی نین بە سوتاندنی ئاڵای كوردستان، چیتر نەیخوارد و رای گشتیی جیهان و نێوەندەكان هەستیان كرد وەزعی كەركوك ئەوە نییە كە ئەو باڵە خیانەتكارە باسی دەكەن یان عەببادی و ئەفسەرەكانی (ماك گورك) بۆیان وێنا دەكەن. 

دڵنیابوونی جیهان لەوەی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق خەریكە نرخەكەی دەبێتە زاڵبوونی ئێران بەسەر كۆی ناوچەكەدا، رێگریی لە مەترسییەكانی ریفراندۆمی كوردستان، نرخەكەی یەكسان دەبێ بە تەواوبونی هیلالی شیعە و دروستبوونی مەترسی مەزن بۆ سەر كۆی بەرژەوەندی و ئەمنیەتی جیهانی، ئیدی هەڵوێستەكان بەرەو پێداچونەوە گۆڕدران. 

فشار بۆ سەر عەببادی بۆ كشاندنەوەی پاسدارانی حەشد دەستپێكرا، بەڵام میلیشیاكانی حەشد كە فرمان لە ئیران و مالكی وەردەگرن نەك عەببادی، خەریكن فرت و فێڵ لەو كشانەوەیە دەكەن و جل و بەرگ دەگۆڕن و خۆیان دەكەن بە شورتەی ئیتیحادی و جەیش، ئەفرادی باڵی خیانەتكاری یەكێتی لەم هەوڵەدا هاوكارییان دەكەن، ئەو باڵە لە ئەگەری كشانەوەی حەشد ترسی لێنیشتووە كە خەڵك تۆڵەیان لێبكەنەوە و بۆیەش خۆیان بە حەشدەوە هەڵواسیوە.

هاوكات مەجلیسی ئەمنی دەولی كە وڵاتە ئەندامەكانی رایانگەیاندبوو كە رەوشی كەركوك ئاساییە و شەڕ نەبووە و هێزە عێراقی و كوردیەكان رێكەوتوون، دوینێ شەو بە كۆی دەنگ رایگەیاند كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەران و قەلەقە لە وەزعی نائاسایی كەركوك. 

لە سای ئەم گۆڕانكارییە سەرەتاییانەوە، ئومێدێك بۆ كوردستان دروست بوو كە جیهان خەریكە لە راستییەكە تێدەگات و لەمەودواش هەڵوێستی رونتری دەبێ.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad