English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووداوه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێران نرخی نه‌وتی به‌رزكردۆته‌وه‌
2017-10-19 [05:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ كه‌ركوك روویان دا و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێرانی ده‌كات، نرخی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 58 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

سەرھەڵدانی  ئاڵۆزی لە كەركووك و لەلایەكی دیكە ھەڕەشەكانی ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمریكا بەھەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی  ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بوونەتە ھۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكاندا.

لە دوایین مامەڵەكاندا، نەوتی برێنت بەرێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێكی رۆژانە گەیشتە 58 دۆلار و 17 سەنت و نرخی نەوتی خاو بەرێژەی 0.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 51 دۆلار و 88 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك.

ئەمە لەكاتێكدایە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك 350 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات بۆ ئەوەی رەوانەی بازاڕەكانی جیھانی بكات، ھاوكات نەوتی عێراق، بەھۆی بوونی خەڵتەیەكی زۆر تێیدا، بە حەوت دۆلار كەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشرێت.

 

Kurdistan 24





ئەم هەواڵە 3769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad