English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براوەی خەڵاتی مان بۆکەر ئاشکرا کرا
2017-10-20 [01:37 AM]

هەولێر – ZNA


خەڵاتی ئەدەبیی مان بۆکەر بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا کرا و براوەی خەڵاتەکە رۆماننووسێکی ئەمریکییە.

 

خەڵاتی ئەمساڵی مان بۆکەر بە جۆرج سۆندرز، رۆماننووسی ئەمریکی بەخشرا.

 

خەڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی هەڵسەنگاندن، لە رۆژی سێشەممە، لە لەندەن راگەیێندرا.

 

رۆمانەکە بەناوی "لینکۆلن ئی زە باردۆ"یە و باس لە ژیانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەبراهام لینکۆلن (١٨٠٩-١٨٦٥)دەکات، بە تایبەت لە دوای ئەوەی منداڵەکەی لە تەمەنی ١١ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

جۆرج سۆندرز، تەمەن ٥٨ ساڵ، دووەم نووسەری ئەمریکییە خەڵاتەکە بەدەست بێنبێت، کە پارساڵ نووسەرێکی دیکە بەناوی پۆل پیتی خەڵاتەکەی وەرگرت.

 

بڕی ئەم داهاتە ٥٠ هەزار پاوەندە، لە هەمانکاتتدا بازاڕی بەرهەمە ئەدەبییەکەی نووسەرەکە گەرم دەکات.





ئەم هەواڵە 1519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad