هەولێر – ZNA
خانمە نووسەری جیهانیی، کیلی کلارکسۆن، نوێترین گۆرانیی خۆی لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیە بەناوی "Meaning of Life"یە و یەکێک لە تراکی گۆرانییەکانی نێو ئەلبومە نوێیەکەیەتی.
بڕیارە ئەلبومە نوێیەکەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە ٢٧ ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە و لە ١٤ تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
دوایین ئەلبومی گۆرانیی کلارکسۆن بەناوی "Thankful" بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا بڵاوکرایەوە و توانی خەڵاتی گرامی بەدەست بێنێت.
ئەو گۆرانیبێژە تاوەکو ئێستا پێنج ئەلبومی گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە و لە رووی فرۆشتنەوە چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.
ئەم هەواڵە 1027جار خوێندراوەتەوە |