English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەی منداڵیی ئەدێل بڵاوکرایەوە
2017-10-20 [05:45 AM]

هەولێر – ZNA


بەم دواییە وێنەیەکی بڵاونەکراوەی خانمە گۆرانیبێژی، ئەدێل، لە تەمەنی منداڵێکدا بڵاوکرایەوە.

 

وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە بە شێوەیەکی بەرفراوان دووبارە بڵاوکراوەتەوە.

 

لە وێنەکەدا ئەدێل ئامێرێکی موزیکی بەدەستەوەیە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هەر لە منداڵییەوە حەزی بۆ موزیک هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا لەبارەی شای پۆپی بەریتانیا، جۆرج مایکل، بەشدارە و رۆڵی ئەو گۆرانیبێژە پیاوە دەگێڕێت و لەشێوەی ئەو گۆرانیبێژە دەردەکەوێت و گۆرانییەک پێشکەش دەکات.

 

بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە لە کاتێکدایە کە 10 مانگ بەسەر کۆچی دوایی ئەو گۆرانیبێژەدا تێدەپەڕێت.

 

لەم بەرهەمەدا وەک وەفادارییەک، ژمارەیەک هونەرمەند بەشداربوونە.

 

جۆرج مایکل لە 25 حوزەیرانی 1963 لە دایکبووە و لە 25 کانوونی یەکەم 2016 ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو گۆرانیبێژە ناوبانگێکی زۆری بەهۆی گۆرانی کریسمسەوە هەبوو، هاوکات لە شەوی کریسمسدا کۆچی دوایی کردووە.

 

جۆرج بەهۆی گۆرانی کریسمسەوە بووە خاوەن هەوادارێکی زۆرە تەنانەت هەندێکجار نازناوی گۆرانیێژی کریسمسیان لێنابوو و لە وڵاتانی رۆژهەڵات لە کاتی کریسمسدا پڕفرۆشترین گۆرانی بووە.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە تەواوی ژیانیدا توانیویەتی زیاد لە ١٠ ملیۆن کۆپی لە ئەلبووی گۆرانییەکانی بفرۆشێت.

 

مایکل، یەکەم ئاهەنگی خۆی  لە نزیک ئەو قوتابخانەیە ئەنجامداوە کە پێشتر لێی خوێندبوو، تێیدا چەند سەد کەسێک ئامادەی ئاهەنگەکە بوون.

 

ئەو گۆرانیبێژە کە بە شای موزیکی پۆپ لە بەریتانیا ناسراوە، دەستپێکی گۆرانی گوتنی لەگەڵ گۆرانیبێژی هاوڕێی ئەندرێ ریچڵی بووە و لە ساڵی ١٩٨١ تاکو ١٩٨٦ پێکەوە بەردەوام بوون.

 

لە درێژایی ٣٠ ساڵی تەمەنیدا پێنج ئەلبوومی نێو ستۆدیۆ و ٣٨ ڤیدیۆکلیپ و ٤٠ گۆرانی بەشێوەی تاک بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی بەناوبانگ گۆرانی گوتووە، وەک ریهام فڕانکلین، ئاڵتن جۆنز، ماری جێپڵێی و مۆتیا.

 

کلۆنی، خاوەن کۆمەڵێک خەڵاتە بریتین لە سێ خەڵاتی برێد، دوو خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاوی بەریتانیا، چوار خەڵاتی ئێم تی ڤی، چوار خەڵاتی ئیڤڵ نۆڤێڵۆ، سێ خەڵاتی ئەمەریکان میوزیک، هەشت جار بۆ خەڵاتی گرامی کاندیدکراوە و توانیویەتی دوو جار بەدەستیبێنێت.

 





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad