English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێدەنگی ئاسمان دەنگدەداتەوە
2017-10-21 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی "بێدەنگی ئاسمان" لەدەرھێنانی جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی بەریتانیا بەشداری پێشبڕکێی سەرەکی دەکات و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات.

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی بەشداری فیلمەکەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەکە بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کاردیف لەوڵاتی بەریتانیا دەکات و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات".

 وتیشی "فێستیڤاڵەکە لە ٢٧ تا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەشاری کاردیف لەوڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت".

"بێدەنگی ئاسمان" نوێترین بەرھەمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە و لەماوەی تەنھا ٤ مانگدا بەشداری لەنزیکەی ٤٠ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی، کردوە و چەند خەڵاتێکیشی پێبەخشراوە.

سیناریۆی فیلمەکە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتیء کاری گرافیکء دەنگ لەلایەن سەباح شەھدی و کاری موزیکی فیلمەکەش رامتین لھۆنی جێبەجێی کردوە، ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧-یە.





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad