English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق 200 هه‌زار به‌رمیلی له‌نه‌وتی باشور زیاد كردوه‌
2017-10-21 [03:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ ناوچه‌ی به‌سره‌ 200 هه‌زار به‌رمیلی زیاد كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و نه‌وته‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌نارده‌یان وه‌ستاوه‌.

وه‌زیری نه‌وت جه‌بار لعێبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك كه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ڕوات، بڕیاری زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی باشورمان دا تاكو قه‌ره‌بووی ئه‌و نه‌وتی عێراق بكاته‌وه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ وتیشی، ئه‌و زیاده‌ی له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌سره‌ كراوه‌، پشكی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ ئۆپێك راده‌گرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تاكو كێڵگه‌كانی باكور ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان ده‌چێته‌وه‌ باری ئاسایی خۆیان، ئه‌و زیاده‌ نه‌وته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، عێراق ناتوانێت به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركوك تاكو یه‌كشه‌ممه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1972جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad