English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی لە نمایشی فیلمێکدا ئامادە دەبێت
2017-10-21 [06:00 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری سینەمایی، ئەنجلینا جولی، لە نمایشی نوێترین فیلمیدا ئامادەبوو کە وەک بەرهەمهێنەری کاری بۆ کردووە.

 

ئەم بەرهەمە لە جۆری فیلمە ئەنیمەشنەکانە و بەناوی " The Breadwinner"یە و یەکەم نمایشی لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.

 

لەم نمایشەدا جولی لەگەڵ هەردوو کچەکەی شیلوە (١١ ساڵ) و زاهارا (١٢ ساڵ) ئامادەبوو و سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشا.

 

فیلمە ئەنیمشنەکە باس لە کچێک لە ئەفغانستان دەکات، لە دوای ئەوەی باوکی لەلایەن تالیبانەوە دەستگیر دەکرێت، ئەو قژی وەک کوڕان دەبڕێت و کاردەکات بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکەی دابینبکات.

 

جولی پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو بەو رۆمانە سەرسامە کە وەک فیلم بەرهەمی هێناوە و وەک یەکێک لە رۆمانە پڕفرۆشەکان دەژمێردرێت.

 





ئەم هەواڵە 2554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad