هەولێر – ZNA
خانمە گۆرانیبێژ، تایلۆر سوێفت، بەرهەمێکی نوێی بڵاکردەوە، ئەویش گۆرانییەکە بە شێوەی دەنگ.
ئەم بەرهەمە هونەرییە بەناوی "Gorgeous" یە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.
گۆرانییەکە یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبووم نوێیەکی کە بەناوی "Reputation"ـە و بڕیارە لە ١٠ تشرینی دووەم بڵاوبکرێتەوە.
ئەم بەرهەمە هونەرییە لە ١٥ تراکی گۆرانی پێکدێت و پێشبینی دەکرێت پێشوازییەکی بەرچاوی لێبکرێت.
سوێفت، بەم دواییە لە میدیاکاندا زۆر باسی لێوەدەکرێت و لە دوایین ڤیدیۆکلیپیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تایلۆر سوێفتی پێشوو مردووە و نەرمونیانی جارانی نەماوە.
ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە |