English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان زەنگی مەترسییان لێدا ، زەوی بەرەو لەناوچوون دەچێت 
2017-10-22 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
پێناچێت تەنھا جەنگەکان ھۆکاربن بۆ نەمانی مرۆڤایەتی و کۆتایی ھاتنی ژیان لەسەر ئەم ھەسارەیە ، بەڵکو چەند ھۆکارێکی دیکە کاریگەرییان ھەیە لەسەر نەمانی ھەسارەی زەوی .. 

بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵێک لە زانایانی بەریتانیا ، دەرکەوتووە پیسبوونی ژینگە بەرپرسی یەکەمە لە نەمانی ژیان لەسەر زەوی و  پیسبوونی ژینگە بەرپرسە لەمردنی مرۆڤ بە ١٥ جار ئەوەندەی جەنگەکان بەرپرسن . 

لە توێژینەوەکە ھاتووە ، پیسبوونی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٥ بەرپرس بووە لە مردنی زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس و بەم شێوەیەش بێت ژیان لەسەر زەوی لە کۆتاییەکانی نزیک بووتەوە . 

پێشتریش زانایان ھۆشداریان دابوو لە نەمانی زیندەوەران لەسەر زەوی و ئەمەش ئەنجامی خراپی بەسەر ھەسارەکە و ژیانی دانیشتوانی دەبێت ، چونکە زیندەوەران (حشرات) رۆلێکی بەرچاو دەبینن لە پارێزگاری کردن لە سامانی رووەکەکان کەسەرچاوەی سەرەکی خۆراکی دانیشتوانی سەر زەوییە . 

زانایان باس لەوە دەکەن کە زیندەوەرە فڕیوەکان ژمارەیان بە رێژەی ٧٦ % لە ماوەی ٢٧ ساڵی رابردوو کەمی کردوە و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ژیانی سەر زەوی . 

یاسین ئەحمەد 
پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 19336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad