English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆزینەوەیەک مێژووی مرۆڤایەتی بەتەواوەتی دەگۆڕێت 
2017-10-22 [05:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لە نزیک شاری ماینزی ئەڵمانی  زانایان کۆمەڵێک ددانیان دۆزیوەتەوە و پێشبینی دەکرێت ددانی کۆنترین مرۆڤ بێت لەسەر ھەسارەی زەوی . 

بەپێی توێژینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە تەمەنی ئەو ددانە نزیکەی ٩ ملیۆن ساڵە و ئەم جۆرە ددانە ناچنەوە سەر ھیچ رەچەڵکێکی زاندراوی مرۆڤایەتی ئێستا . 
سەرۆکی تیمی دۆزەرەوان دەڵێت : تایبەتمەندییەکانی ئەم ددانە ھاوشێوەی ئەو ددانەیە کە پێشتر لە ئەفریقیا دۆزراوەتەوە ، بەڵام ئەو ددانە لە رووی تەمەنەوە نزیکەی ٤ -٥ ملیۆن ساڵ لە ددانەکانی دیکە کۆنترن . 

ھەروەھا گووتیشی : ئەگەر گەیشتینە زانیاری تەواو لەسەر ئەو ددانانە ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبێت جارێکی دیکە مێژووی مرۆڤایەتی لەسەرەتاوە بنووسرێتەوە. 

پێشبینی دەکرێت ئەم ددانە لە پێشانگایەکی حکومی لە ویلایەتی راینلاندی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم مانگە نمایش بکرێت. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە /پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 9640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad