English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرە جوانە بەریتانییەکە دەبێتە بازرگانی کۆکایین
2017-10-22 [05:45 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری سینەمایی بەریتانی، کاسرین زیتا جۆنز، کە بە جوانییەکەیەوە ناوبانگی پەیداکردووە، دەبێتە یەکێک لە بازرگانە بەناوبانگەکانی کۆکایین لە کۆلۆمبیا.

 

ئەو ئەکتەرە لە نوێترین فیلمیدا رۆڵی کەسایەتی گریسیلدا بلانکۆ دەگێڕیت کە لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، یەکێک لە بازرگانە دیارەکانی کۆکایین بووە.

 

" Cocaine Godmother" ناوی فیلمەکەیە و رۆژی سێشەممەی رابردوو لە سینەماکاندا نمایشکرا.

 

ئەو ئەکتەرە تەمەن ٤٨ ساڵە، رۆڵی ئەو کەسایەتییە دەگێڕێت کە بە شاژنی کۆکایین ناسراو بووە.

 

بلانکۆ، رۆڵی هەبووە لە گواستنەوەی چەندین تۆن کۆکایین لە کوباوە بۆ مەیامی لە ئەمریکا و دەستی لە چەندین تاوان و کوشتندا هەبووە و هاوڕێی بازرگانی بەناوبانگی ماددە هۆشبەرەکان، پابلۆ ئاسکۆبرا بووە.

 

دوایین فیلمی ئەو ئەکتەرە سینەماییە لە ساڵی ٢٠١٦ بوو بەناوی " Dad's Army"، تێیدا رۆڵێکی کۆمێدیی گێڕاوە.

 





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad