English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێک پیاوەکەی خۆی دەکوژێت ، ٣١ چەقۆی لێداوە 
2017-10-22 [08:07 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ھەرچەندە ماوەی ٣٢ ساڵ بوو ژیانی ھاوسەرگیریان پێکھێنابوو , بەڵام دواجار ھاوسەرگیرییەکەیان بەکارەسات کۆتایی پێھات و پیاوەکە بووە قوربانی خێزانەکەی . 

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکی پۆلیس تەرمی پیاوێکی بەناوی جایمی دۆزییەوە کە ٣١ چەقۆی لێدرابوو و خێزانەکەشی بەدەست بەستراوی لەلایەکی ماڵەکە کەوتبوو . 

چیرۆکی ئەم تاوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ بەڵام لە ئێستادا تەواوی تاوانەکە ئاشکرا بووە و ئامانجی ئافرەتەکەش بە دەستھێنانی پارە بوو , چونکە پیاوەکە دڵنیایی لەسەر ژیانی خۆی کردوە بە ٥٠٠ ھەزار دۆلار و لەکاتی مردنیشی خێزانەکەی سوودمەندی یەکەم دەبێت لەم دڵنیاییە . 

سەرەتای چیرۆکەکە لەوە دەست پێدەکات  کە ساندرا و جایمی بانگھێشتی ھاوڕێیەکانیان دەکەن بەبۆنەی تێپەربوونی ٣٢ ساڵ بەسەر ژیانی ھاوسەرگیریان , کاتێکیش میوانەکان دەگەنە ماڵی ساندرا و جایمی دەبینن ماڵەکە بێدەنگە و کاتێک دەرگا دەکەنەوە دەبینن کە جایمی کوژراوە و ساندراش دەستەکانی بەستراوەتەوە و ھیچ شتێکی لە بیر نەماوە . 

دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆری پۆلیس دەرکەوت ئەنجامدەری سەرەکی تاوانەکە ساندرایە و ماوەی پێنج ساڵە نواندن دەکات و وانیشاندەدات کە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە , بەڵام  دواجار دەرکەوت ئەمە ھەمووی پلانە و خۆی تاوانەکەی ئەنجامداوە بۆ بەدەستھێنانی پارەی دڵنیایی ھاوسەرەکەی. 
دواجار دادگای تەکساس بە تۆمەتی کوشتن سزای ٢٧ ساڵ زیندانی بەسەر ساندار سەپاند ، بەڵام ساندرا ھەر دەیگووت من بێ تاوانم . 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 37933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad