English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی میلیشیا عێراقیه‌كان
2017-10-23 [10:41 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ له‌ لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێت كاتێك داوای كرد ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی له‌ عێراقن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تویته‌ره‌وه‌ وه‌ڵامیوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  تیله‌رسنی داوه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌و عێراقیانه‌ی راپه‌ڕین تا به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه‌، بڕۆن بۆ كامه‌ وڵات؟".

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نوسیوویه‌تی "سیاسه‌تی ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ و مه‌یلی ته‌نها بۆ پترۆدۆلاره‌".

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 22/10/2017 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سعوودیه‌وه‌ گووتی: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهێنان به‌ داعش، پێویسته‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، پێویسته‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی عێراق و راوێژكاره‌ ئێرانییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و رێگه‌ به‌ گه‌لی عێراق بده‌ن سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵ بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ستی خۆیان".





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad