English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانه‌كانی ئاوی سارد
2017-10-23 [10:45 AM]

ZNA - هەولێر



به‌پێی ڕاپۆرتێكی پزیشكی كه‌ ماڵپه‌ری (way 2medicare.blogspot.com ) بڵاویكرده‌وه‌، تێیدا ڕایگه‌یاند خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد زیانی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بۆ گه‌ده‌.

ئاوی سارد چه‌ورییه‌كانی ناو خواردن ڕه‌قتر ده‌كات و گه‌ده‌ ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هه‌رسیان بكات و  تووشی كێشه‌ی ته‌ندروووستیت ده‌كات، تێپه‌ڕاندنی چه‌وری ڕه‌قبوو ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ چونكه‌ به‌دیواری ڕیخۆڵه‌وه‌ ده‌نووسێت و به‌ قورسی لێده‌بێته‌وه‌.

ئاوی سارد هۆكاری ئازاری ڕیخۆڵه‌یه‌ و پێده‌چێت چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ به‌دوای خۆیدا بهێنێت به‌تایه‌بتی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و دوازده‌ گرێ‌، هه‌روه‌ها ڕه‌قبوونی مادده‌ خۆراكییه‌كان واده‌كات سوود له‌ خواردن نه‌بینیت و هه‌موو كات سكت ڕه‌ق بێت و هه‌ست به‌ نائارامی بكه‌یت.

پێویسته‌ له‌دوای نان خواردن خواردنه‌وه‌یه‌كی گه‌رم بخۆیت بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌رسكردنی ناو گه‌ده‌ بدات و كاره‌كانی به‌ ئاسانی به‌ڕێوه‌به‌رێت چونكه‌ گه‌رمی ده‌بێته‌ هۆی شلبوونه‌وه‌ی خواردن و زوو هه‌ڵمژینی ماددده‌ خۆراكییه‌كان و سوود لێ بینینی، هه‌روه‌ها هه‌ستی ئارام بوونت پێده‌به‌خشێت و دوای نان خواردن سكت نه‌رم ده‌بێت و ڕه‌وان ده‌بیت.





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad