English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزش پەیامی ئاشتییە، با وەرزش سارێژی برینەکان بکات  
2017-10-23 [03:39 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئێمە دەبئ دەرس لە وەرزش و وەرزشکاران وەربگرین ھەمیشە وەرزش پەیامی ئاشتی بووە و خۆشی و ئارامی لەووڵات بەرپاکردووە وە زۆربەی کات بۆتە ھۆی وەستاندنی گرژی و ئالۆزی لە نێوان دوو ووڵات واتا دەتوانێ گۆران کاری گەورە ئەنجام بدا .

 لەبارودۆخی ئَستای کوردستان پێویستیەکی زۆر مان بە رۆلی وەرزش و وەرزشوانانە،  چونکە ھاوڵاتیانی شارەکەمان پێویستەکی زۆریان بە ئارام کردنەوە وە بەسەر بردنی کاتی خۆش ھەیە ، نەک وەرزش بەڵکو ھونەریش شان بەشانی وەرزش دەتوانێ رۆلی خۆی ببینێ بۆیە پێویستەکی زۆرمان بە فیستیفالی وەرزشی ھەیە لەم بارودۆخەی ئێستادا بو ئەوەی کاتەکانی خۆمان بە خۆشی بەسەر بەرین دووربین لە ھەموو ناکۆکیەک و دلە راوکێیەک . 
 ئەگەر بێ توو باسی نموونەیەک بکەین بۆمان روون دەبێتەوە کە وەرزش و وەرزشوانان چ رۆلێکی ھەیە لەناو کۆمەڵگە ، یەکێک لەو وەرزشکارانە کەرۆلێکی بەرچاوی ھەبوو دیدێ درۆگبایە . 
گۆفاریی تایمس دیدی درۆگبای ھەلبژارد کە یەکێکە لەو ١٠٠ کەسانەی کە کاریگەری لەسەر جیھان ھەبوو . دیدی درۆگبا رۆلێکی بەر چاوی ھەبوو بۆ دامرکانەوەی شەری ناوخۆ کە لەباکورو باشوری وڵاتی کۆدیفوار . 
دوایی ئەوەی لەسالی ٢٠٠٦ درۆگبا بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقیا ھەلبژێردرا . سەردانی (بواکی) کرد کەگەورەترین شاری باکوور بوو و لەسەر بودجەی خۆی یاریەکی لەنێوان ھەلبژاردەی (کۆدیفوار و مەدەغەشقەر) ئەنجام دا،  دوایی کۆتایی ھاتنی یارییەکە ھەلبژاردەی کۆدیفوار بە سەرکردایەتی درۆگبا پەیامێکیان بلاو کردەوە بۆوەستاندی شەرەکە و بلاو کردنەوەی ئاشتی لە وڵات دا و سەرکەوتوو بوو لەو پرۆسەیە دا وچەندین پرۆژەی خێر خوازی دامەزراند وەچەندین ھەلی کاریی بۆ ھەژاران رەخساند.
لەبەر ئەمە پێویستە ئێمەش ھەوڵ بدین لەرێگەی وەرزش ئاشتی و ئارامی لە ووڵات بەرپابکەبن لێرەدا من دا وا لە وەزارەتی رۆشنبیرو لاوان و لێژنەی ئۆلمپی دەکەم کە بەئەرکی خۆیان ھەلبستن، چونکە ئەمە کاری ئێوەیە وە دەبێ کاریی لەسەر بکرێ وە من خۆم ئامادەم بۆ ھەموو ھاوکاریەک با پێکەوە لەرێگەی وەرزشەوە خزمەت بە ووڵات بگەینین چونکە لەو بارو دۆخەی ئستادا ھەموولایەنێک دەبێ خۆی بە بەرپرسیار بزانێ بۆ خزمەتکردنی ووڵاتەکەمان . 

 


محمد یونس ڕحمد 
ماجستێر لە وەرزش و سیاسەت
 





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad