English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای ئەمریكای بۆ لابردنی چەكدارەكانی لە عێراق رەتكردەوە
2017-10-23 [04:56 AM]

ZNA -هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ ئەگەر ھێزە چەكدارەكانیان لە ناوچە نەبان، داعش سووریا و عێراقی داگیركردبوو.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی ێكس تلرسن ھاوتا ئەمریكییەكەی رایگەیاندووە كە ئێران شەڕی یەكلاكەرەوەی لەگەڵ داعش كردووە و ئەگەر ئەوان نەبووان، ئێستا داعش لە عێراق و سووریا دەسەلاتداربوو.

زەریف داوای تلرسن بۆ دەركردنی ھێزە چەكدارەكانی ئێران لەعێراق بە مایەی شەرمەزاری دانا و گوتی: كە پارێزەرانی مەزارگە پیرۆزەكان لەعێراق و سوریا دەمێننەوە.

رکس تلرسن وەزیری درەوەی ئەمریکا رۆژێک پێشتر لە ریازی پایتەختی سعوودیا و دەوحەی پایتەختی قەتەر گوتبوو دەبێ میلیشیا شیعەکانی سەر حکومەتی ئێران لە عێراق دەربکرێن. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێران وەک بەرپرسی هەڵسوکەوتی میلیشیا شیعەکانی سەر گە ئێران ناساندبووە.





ئەم هەواڵە 2119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad