English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشێكی خۆكوژی له‌موسڵ روویدا
2017-10-23 [06:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پۆلیسی فیدرال رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی له‌‌ موسڵی كۆن دوو پۆلیس كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون، وتیشی، دوای كرده‌وه‌ خۆكوژیه‌كه‌ هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامدرا به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ كوژران.

نه‌قیب ئیحسان حه‌یده‌ر وتی، ئه‌و هێرشه‌ خۆكوژێك به‌پشتێنی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی ته‌والیب له‌ موسڵی كۆن ئه‌نجامی دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان دوو چه‌كداری داعش بكوژن كه راسته‌وخۆ‌ دوای كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ هێرشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ 10ی حوزه‌یرانی رابردوو رزگاركردنی شاری موسڵ راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام تاكو ئێستا چه‌كدارانی داعش خۆیان له‌ موسڵی كۆن شاردۆته‌وه‌.

 

ئه‌لئان





ئەم هەواڵە 14062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad