English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ... (سپایدەر بۆی) نەخۆشییەکی دەگمەنی ھەیە 
2017-10-23 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئیسان برۆتۆن منداڵێکی بەریتانییە ناسراوە بە منداڵە جالجالۆکەکە چونکە توانای ھەیە بە ئاسانی بەسەر ھەموو شوێنەکان بکەوێت . 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باس لە ژیانی ئیسان دەکات و نووسیوویەتی ، ئیسان تەمەنی شەش ساڵە و لەنێو خەڵکی بە (سپایدەر بۆی ) واتا منداڵە جاڵجالۆکەکە بەناوبانگە بەھۆی ئەوەی دەتوانێت بەسەر زۆربەی شوێنەکان بکەوێت بێ ئەوەی ھەست بەترس بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئیسان نەخۆشی ئۆتیزمی ھەیە و نازانێت مانای ترس چییە , ھەروەھا جگە لەمەش ناتوانێت قسە بکات و ھیچ شتێک تێناگات تەنانەت لە وشەی (نەخێر) یش تێناگات. 

 

لە رۆژنامەکە باس لەوەکراوە ، ئیسان توانای ھەیە بە ئاسانی لە پەنجەرەی ماڵەوە بێتە دەرەوە و بچێتەی سەربانی خانووەکەیان , دایک و باوکیشی ترسییان لەوە ھەیە رۆژێک لە رۆژان ئەم سەرکێشیانەی ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی لەبەر ئەمە داوای ھاوکاری و چارەسەری دەکەن. 

 

شارۆنی دایکی ئیسان دەڵێت : کوڕەکەم ھەندێک جولەی سەرنج راکێش دەکات , بەڵام لەھەمانکات ئەم کارانەی دەیکات ترسێنەرە و ھیوادارام چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزمەوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە پێگەی رۆتانا
 





ئەم هەواڵە 9013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad