English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نەشتەرگەری لەوزەتێن لە منداڵان چ كاتێك پێویستە
2017-10-23 [08:52 AM]

ZNA - هەولێر



دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ له‌باره‌ی له‌وزه‌تێن و نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌تێن ده‌ڵێ :

منداڵ لە تەمەنی سێ ساڵیەوە ئەگەر ئەم خاڵانەی تێدا بێت، پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت:

١. نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنی هەبێت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ساڵێك.


٢. ئازارەکە بە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەوە بێت.

٣. ساڵێ پێنج جار یان زیاترتووشی هەوکردنی لەوزەتێن بێت.

٤. هەوکردنەکە تووند بێت.


باشترین جۆری نەشتەرگەری چیە؟؟
نەشتەرگەری لەوزەتێن بە زۆر شێواز دەکرێت، باشترین و مۆدێرن ترینیان ئەم شێوازی بایپۆلارە، کە ئەم باشیانەی هەیە، جیاوازیەکانی لەگەڵ شێوازی ئاسایی:

١. خوێن بەربوون زۆر کەمترە لە کاتی نەشتەرگەری، نزیکە لە سفر.

٢. ڕشانەوە دوی نەشتەرگەری بە هۆی قووتداننی خوێن زۆر دەگمەنە، چونکە هیچ خوێن بەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.

٣. هەناسە تەنگی و خنکان دوای نەشتەرگەری زۆر دەگمەنە چونکە هیچ خوێن بەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.

٤. کاتی نەشتەرگەریەکە کەمە، هەر چەند کاتی نەشتەگەری کەم بێت، زیانی لاوەکی کەم دەبێت، ئەوە یاسایە.

٥. ئەگەری ئیلتیهاب لە دوای نەشتەرگەری کەمترە، لەبەر ئەوەی کەل و پەلی نەشتەگەری زۆر کەمە لەو جۆرە نەشتەرگەریە.

٦. بە بەراوورد بە هەندێ لە شێوازەکان نرخەکەشی هەرزانە.
 





ئەم هەواڵە 4369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad