English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی کەم خەوی چین
2017-10-23 [09:41 AM]

ZNA - هەولێر


ژیانی لە سێ بەشدا بەشێکی بە خەو بەڕێدەکات، جگە ‌لەوەی زانایانی بواری تەندروستی تائێستاش بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوە لەسەر زیانەکانی کەم خەوی.

بۆیە زانیاری بەپێی پێویست دەرنەکەوتووە لەسەر زیانەکانی کەم خەوی، بەڵام خەو گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەھۆی ئەوەی کە خەو وەک بناغەیەک زۆر پێویستە بۆ ھێورکردنەوەی جەستە، رۆژانە مرۆڤ بەردەوام ھیلاک دەبێت، گەر بێتو بەپێی پێویست مرۆڤ نەخەوێت جەستەی ئارام نابێتەوە، ھەروەھا باری دەروونی مرۆڤ بەھۆی کەم خەوی توشی کێشەی باری دەروونی دەبێت.

لە ‌لێکۆڵینەوەیەکی زانایانی بواری پزیشکیدا لەسەر کەم خەوی، دەرکەوتووە کە ئەو شۆفێرانەی کەم دەخەون ١٥% زیاتر روبەڕووی رووداوی ھاتوچۆ دەبنەوە، ھەروەھا ئەوانەی کەم دەخەون بەردەوام ھیلان و کەسانێکن بە ئاسانی ھەراسان دەبن. خەو زۆر گرنگە بۆ خوێندکاران، ھەروەھا زانایانی بواری پزیشکی ئاماژە بەوە دەدەن کە خوێندکاران گرنگە بەپێی پێویست گرنگی بەخەو بدەن، چونکە خەو گرنگە بۆ بیرکردنەوەو مێشک فراوان دەکات، لەکاتێکدا ھیلاک بیت ناتوانیت کێشە چارەسەر بکەیت و ھیچ ماددەیەک لەناو مێشکدا خەزن نابێت،

 ھەروەھا شەوانە لەکاتی نوستندا ئەو ماددانەی گرنگیت پێداوە لەکاتی خەودا لە مێشکتدا خەزن دەبێت. ئەوەش دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کەم دەخەون روبەڕووی نەخۆشی خەمۆکی دەبنەوە، ‌ ھەروەھا کێشی جەستە زیاد دەکات و پێستی مرۆڤ پیر دەکات، ئەو نەخۆشیانەی مرۆڤ روبەڕووی دەبێتەوە لەکاتی کەم خەویدا ئەمانەن:

١-جەڵتەی دڵ 
٢-ھاوسەنگی ترپەی دڵ دەشێوێت. 
٣-نەخۆشی دڵ
 ٤-فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە. 
٥-شەکرە





ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad