English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە
2017-10-23 [06:38 AM]

هەولێر – ZNA


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیدا فیلمێکی نوێی کۆمێدی لە پلەی یەکەمدا دێت.

 

فیلمی نوێی کۆمێدی "بۆو 2 مادیا هالۆین" بە کۆکردنەوەی 21.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هات.

 

لەم بەرهەمەدا، کاسی دیڤیز و پاتریس لاڤلی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و تایلەر پێری کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

 

لە پلەی دووەمی لیستەکەدا، فیلمێکی نوێی ئەکشن بەناوی "جیۆ ستۆرم" دێت کە داهاتی 13.3 ملیۆن دۆلارە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، جیرارد بێتلەر و جیم ستارجس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و دین دیڤلن کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

"هابی دیس دای" کە فیلمێکی ترسناکە، لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا، بەرەو پلەی سێیەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی 9.4 ملیۆن دۆلارە.

 

فیلمی خەیاڵی زانستی "بلید رانەر 2049" لە پلەی دوومەوە بە کۆکردنەوەی 7.2 ملیۆن دۆلار، بەرەو پلەی چوارەم دابەزی.

 

شەش ملیۆن دۆلار، لەم هەفتەیدا چانسی فیلمی نوێی ئەکشن "ئۆنلی زە بریف" بوو کە لە دەرهێنانی جۆزێف کۆزینسکییە.





ئەم هەواڵە 1246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad